fbpx
Shadow Shadow

هەڵەبجە: بەهۆی بەركەوتنی گولەیەكی وێڵ منداڵێك گیانی لەدەستدا

23:01 هه‌ینی 05 نیسان 2019
article image

ناس كورد-

منداڵێكی پارێزگای هەڵەبجە بەهۆی بەركەوتنی گولەیەكی وێڵ گیانی لەدەستدا و تەرمەكەی رەوانەی پزیشكی داد كرا.
لەراگەیەندراوێكی رائید بەرزان عوسمان محەمەد وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە، كە وێنەیەكی دەست (ناس كورد) كەوتووە، ئاماژە بەوە دەكات، ئێوارەی ئەمڕۆ (هەینی) بەهۆی بەركەوتنی گولەیەكی وێڵ، منداڵێك بەناوی (ب.ت. ق) تەمەن 10 ساڵ، دانیشتووی گەڕەكی شارەوانی لە پارێزگای هەڵەبجە گیانی لەدەستدا.

بەپێی راگەیەندراوەكەی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە، تەرمی منداڵەكە ڕەوانەی پزیشكی داد كراوە.

رائید بەرزان عوسمان محەمەد، روونیدەكاتەوە “تیمی بنكەی پۆلیسی شەهید سەركار و بەڵگە و تاوان لێكۆڵینەوەیان لە ڕووداوەكە دەستپێكردووە، پەڕاوی لێكۆڵینەوەش بۆ ڕووداوەكە كراوەتەوە”.

هەڵەبجە: بەهۆی بەركەوتنی گولەیەكی وێڵ منداڵێك گیانی لەدەستدا

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل