fbpx
Shadow Shadow

هەڵەبجە؛ چاندنی دوو نەمام دەکرێتە مەرجی پێدانی مۆڵەتی دروستکردنی خانوو بە هاوڵاتیان

22:29 پێنج شه‌ممه‌ 22 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

سەرۆكایەتی شارەوانی هەڵەبجە بڕیاریداوە، بۆ پێدانى مۆڵەتى دروستکردنى خانوو بە هاووڵاتیان چاندنى نەمام بکات بە مەرج و هەر هاوڵاتییەک پێویستە دوو نەمام لەبەردەم ماڵەکەیدا بچێنێت ئەوکات مۆڵەتەکەى پێدەدرێت.

.

كوێستان ئەكرەم ، سەرۆكی شارەوانی هەڵەبجە بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “بڕیارمانداوە مۆڵەتی خانوو دروستکردن نەدەین بەهیچ کەس، تا خاوەن زەوییەکە دوو نەمام لە بەردەم زەوییەکەیدا نەچێنێت، واتە چاندنی ئەو دوو نەمامە دەکرێتە مەرجێکی یاسایی”.

.

وتیشی، هاوڵاتی پێویستە پێش وەرگرتنی مۆڵەتی ڕاكێشان بۆ هاوبەشی ئاو و كارەبا دوو نەمام لەبەردەم ماڵەكەیدا بچێنێت، بەپێچەوانەوە خۆی بەرپرسیار دەبێت و مۆڵەتی پێنادرێت.

.

سەرۆکی شارەوانی هەڵەبجە ئاماژەی بەوەشكرد، بڕیارەکە بۆ زیاتر پاراستن و سەوزکردنی ژینگەیە و لە بەرژەوەندی هاوڵاتیانیشە.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل