Shadow Shadow

هەڵەبجە؛ نارنجۆکێک هەڵدرایە ناو بینای بنکەیەکى پۆلیس

08:33 سێ شه‌ممه‌ 10 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

 

شەوی ڕابردوو نارنجۆکێک هەڵدرایە ناو بینای بنکەی پۆلیسی خورماڵ و تەقییەوە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەڵەبجەش ڕایگەیاند، ڕووداوەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەڵەبجە، ئاماژەى بەوە کرد:”درەنگانی شەوی ڕابردوو، لە ناحیەی  خورماڵ نارنجۆکێکی دەستی  فڕێدرایە ناو بینای بنکەی پۆلیسی خورماڵ و تەقییەوە”.

.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەڵەبجە، ڕووداوەکە هیچ زیانیکی  گیانی  لێ نەکەوتوەتەوە.

.

ئاماژە بەوەشکراوە، دۆسیەی  لێکوڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و  بەدواداچوونی  بۆ دەکرێت،  بەمەبەستی  دۆزینەوەی تۆمەتبارى رووداوەکە.

.

 

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل