fbpx
Shadow Shadow

"سەرهەڵدانێکى مەترسیدار ڕووى لەڕێکخستنەوەى نێو ماڵى یەکێتى کردووە"

هەڵۆ پێنجوینى: کۆنگرە کرایە قوربانى ئامانجى کەسانى خاوەن کۆمپانیا و دەزگاکان

09:42 شه‌ممه‌ 28 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

هەڵۆ پێنجوێنى ئەندامى پێشووى سەرکردایەتى یەکێتى و ئەندامى دەرنەچوو بۆ ئەنجومەنى سەرکردایەتیی گشتیی ئەو حزبە لە کۆنگرەى چوارەمیدا دەڵێت، لەژێر فشار خاوەن لیست و شێواندنى دەنگەکاندا دەرنەچووە و کۆنگرە کراوەتە قوربانى ئامانجى کەسانى خاوەن کۆمپانیا و دەزگا و یەکیتیان ڕووبەڕووى مەترسی کردووەتەوە.

.

هەڵۆ پێنجوێنی لە ڕاگەیەنراوێکیدا دەڵێت، “هەزاران جار بەداخەوە ئەوەى لەکۆنگرە بینیمان سەرهەڵدانیکى مەترسیدار بوو بۆ ڕێکخستنەوەى ماڵى یەکێتى و نوێکردنەوە و کۆنگرەیان کردە قوربانى ئامانجى شەخسى و پشک و کۆمپانیا و دامودەزگاى جیاواز”

.

هەڵۆ پێنجوێنى باسى لەوەش کردووە کە “کۆنگرەیەک بە دیکۆر و پرۆتۆکۆل جوان و بەڵام ئاراستەی ئامانجەکانی گۆڕا بۆ هەنگاوێکی نوێ لە ململانێی پۆست و دەستکەوت.”

.

سەرکردەکەى پێشووى یەکێتى جىختیکردووەتەوە کە “ئەو قسانەم لەبەر ئەوە نییە کە من لەو کۆنگرەیە دەرنەچوم لەژێر فشاری خاوەن قایمە و قایمەکاری و شێواندنی دەنگدەران، بەڵام خەمى ئامانج و ئاواتەکانى کۆنگرە و گەلە ستەمدیدەکەمانە”.

.

لەو ڕاگەیەنراوەییدا هەڵۆ پێنجوێنى باسى خەبات و قوربانیدان و ماندووبونى بۆ ئەو حزبە دەکات بەتایبەت لەکاتى مەترسییە دەرەکیى و ناوخۆییەکانى یەکێتیدا کەڕوبەڕووى مەرگیش بووەتەوە، ئەو وەکو کادیرێکى پێشکەوتوو شانیداوەتە بەر دۆخەکە و نزیکش بووە لەو یەکیتیانەى نیگەران بوون لەبارودۆخى ناوخۆى ئەو حزبە و دڵیداونەتەوە، بەوتەى هەڵۆ پێنجوینى ئەو کارانە لەپێناو ئەرکى نیشتیمانى و نەتەوایەتى  یەکێتى و پرەنسیپى دادپەروەرى و دیموکراسیدا کردووە.

.

لەکۆتایى ڕاگەیەنراوەکەشیدا، پێنجوینى داوا لەو هاوڕییانەى دەکات کە دەرچوون و شایستەن ئەرکى نیشتیمانى و ڕێبازى مام جەلال لەبیر نەکەن و ڕێگرشبن لەو ململانێ نا شەریفانەی یەکێتی دەباتە بەردەم مەترسی.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل