Shadow Shadow

به‌ ته‌له‌فۆن چی له‌گه‌ڵ زیاد ئه‌سعه‌د باس كردووه‌؟

هەڵوێست دوو ئاوازی نوێی زیاد ئەسعەد دەکات بە گۆرانی

13:55 سێ شه‌ممه‌ 25 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد- شەهرام عەزیز

 

هه‌ڵویست محه‌مه‌د، هونه‌رمه‌ندی گۆرانی بێژ رایگه‌یاند، دوو ئاوازی نوێی هونه‌رمه‌ند زیاد ئه‌سعه‌د ده‌كات به‌ گۆرانی و دوو هه‌فته‌ له‌مه‌وبه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ به‌ ته‌له‌فۆن قسه‌ی له‌گه‌ڵ كردووه‌.

.

هه‌ڵوێست محه‌مه‌د، كه‌ له‌ یه‌كه‌مین كاری نواندندا به‌شداری له‌ فیلمی (په‌یكه‌ری دڵ) له‌ده‌رهێنانی شوان عه‌توف، سینه‌ماكاری دیاری كورد كردووه‌، دڵخۆشه‌ به‌ کاردانەوەی خەڵک بەرامبەر کارەکە و به‌وته‌ی خۆی ئه‌وه‌  هانی ده‌دات بۆ کاری باشتر لە داهاتوودا.

.

هه‌ڵوێست محه‌مه‌د، هونه‌رمه‌ندی گۆرانی بێژ و ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كی فیلمی (په‌یكه‌ری دڵ) به‌ ناس كوردی وت”وەک یەکەم بەشداریم لە کاری نواندندا بەڕاستی زۆر ماندوو بووم و کاک شوان عەتوف زۆر هاوکاری کردم بتوانم وەک نواندنکار کار بکەم و زۆریش خۆشحاڵم بە کاردانەوەی خەڵک بەرامبەر فیلمەکە و چاوەڕوانم نەدەکرد بەو شێوەیە بێت و وای لێکردووم ئەو کارەم خۆشبووێت”.

.

(په‌یكه‌ری دڵ) یەکەمین فیلمی موزیکاڵی کوردییە و لە ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزان بەدواوە فیلمەکە لە سینەماکانی سلێمانی و هەولێر و کەرکوک و دهۆک نمایشدەکرێت و تائێستاش له‌نمایشكردن بەردەوامە.

.

بەوتەی بەرهەمهێنەرانی فیلمه‌كه، نمایشكردنی فیلمەکە له‌ڕووی بینه‌ره‌وه‌ ژمارەی پێوانەیی شکاندووە تەنانەت هیچ فیلمێکی بیانیش لە سینەمەکانی هەرێم هێندەی (پەیکەری دڵ) بینەری نەبووە.

.

هونه‌رمه‌ند هەڵوێست محەمەد، لەساڵی 1986 لە شاری هەڵەبجە لەدایكبووە، لەمنداڵیەوە چۆتە خولەکانی فێربوونی موزیك و ساڵی 1996 لە فێستیڤاڵێکی هونەری پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە، کۆلێژی ئەندازیاری زانکۆی سلێمانی تەواوکردووە.

.

هه‌ڵوێست محه‌مه‌د، روونیده‌كاته‌وه‌ له‌ دوای ئەو نواندنه‌ی له‌ فیلمه‌كه‌ پێشنیاری چەندین کاری دیکەی بۆ کراوە، بەڵام ڕەتیکردۆته‌وه بەشداری لە کارێکدا بکات کە لەو فیلمه‌ باشتر نەبێت.

.

هەڵوێست محەمەد لە فیلمەکەدا چەند گۆرانییەک دەڵێت كه‌ دووان له‌ گۆرانییه‌كان له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند زیاد ئه‌سعه‌ده‌وه‌ ئاوازی بۆ دانراوه‌، ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌یه‌ ماوه‌یه‌كی زۆره‌ به‌رهه‌می تازه‌ نییه‌ و بێده‌نگه‌.

.

هەڵوێست محه‌مه‌د ئاماژەی بەوەکرد، گۆرانی (هانا) کە لە فیلمەکەدا وتویەتی ئاوازی هونەرمەند زیاد ئەسعەدە و تێکستی شوان عەتوفە، هەروەها گۆرانی (بەڵێن) ئەویش ئاوازی زیاد ئەسعەدە.

.

ئه‌و دوو به‌رهه‌مه‌ تازه‌یه‌ی زیاد ئه‌سعه‌د له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ له‌م چه‌ند رۆژه‌دا له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكرایه‌وه‌ و تیایدا كه‌سێك خۆی به‌هاوڕێی زیاد ئه‌سعه‌د ده‌ناسێنێت و ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ له‌ وڵاتی سوید دۆخی ده‌روونی باش نییه‌ و له‌ژێر چاودێری پزیشكیدایه‌.

.

 

 

هەڵوێست محەمەد بۆ ناس کورد جەختی لەوە کردەوە” مامۆستا زیاد ئەسعەد دوو ئاوازی دیکەی بۆ ئامادەکردووم و لە ئێستادا هەر خۆی سەرقاڵی ئامادەکردنی تێکستیشە بۆ ئاوازێکیان و هەرلەو بارەیەشەوە دوو هەفتە پێش ئێستا قسەم لەگەڵ کرد، بەڵام هێشتا بەرهەمەکە تەواو نەبووە و هەرکات تەواوبوو بۆم دەنێرێت”.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل