fbpx
Shadow Shadow

هەڵوێستى ئەمریکا لەبارەى خۆپیشاندانەکان.. “عێراق داهاتووی نابێت بە سەرکوتکردنی گەلەکەى”

13:48 چوار شه‌ممه‌ 06 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

حکومەتى ئەمریکا ڕاگەیەنراوێکی لەبارەى خۆپیشاندانەکانى عێراق بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، پێویستە حکومەتى عێراقی و سەرکردە سیاسییەکان زۆر بەپەلە و جدی کار بکەن لەگەڵ ئەو کەسانەى کە داوای چاکسازی دەکەن چونکە “عێراق داهاتوو نابێت بە سەرکەوتووکردنی ئیرادەى گەلەکەی.”

.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا کە ئەمڕۆ چوارشەممە، 6ی تشرینی دووەمی 2019 بڵاوکراوەتەوە هاتووە، “ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا بە گرنگییەوە دەڕوانێتە بەردەوامی و گەشەسەندن و ئاسایشی عێراق و توانای بەرگرییکردنی حکومەت لە گەلەکەى لەدژی گروپە تائیفییە توندڕەوەکان و ئەوانەى دەیانەوێت سەروەری و دیموکراسییەکەى بقۆزنەوە.”

.

ڕاگەیەنراوەکە ئیدانەى “کوشتن و ڕفاندنی خۆپیشاندەران و هەڕەشەکردنی لە ئازادی ڕادەربڕین و بەردەوامی توندوتوییەکانی” کردووە و دەڵێت، “پێویستە عێراقییەکان ئازادبن لە بڕیاردان لەبارەى داهاتووی وڵاتەکەیان.”

.

هاوکات هەر ئەمڕۆ باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەعێراق سەرکۆنەی سەرکوتکردنی خۆپیشاندانەکانی عێراق دەکات و داوادەکات داواکاری خۆپیشاندەرانی عێراق جێبەجێبکرێت.

.

ئەمڕۆ، چوارشەممە، 6ی تشرینی دووەمی 2019، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق لەبەیاننامەیەکدا دەربارەی خۆپیشاندانەکانی عێراق ڕایگەیاند “بەهەموو شێوەیەک دژی کوشتن و بریندارکردن و ڕفاندن و هەموو توندتیژییەکین، بەسەرکەوتکردنی خۆپیشاندانەکان عێراق داهاتووی نابێت”.

.

ئاماژەی بەوەشکردووە “ئێمە بە وردی چاودێری دۆخەکە دەکەین و لە ئیستادا خۆپیشاندەران داوای چاکسازی دەکەن و دژی گەندەڵین و دەبێت داواکارییەکانیان جێبەجێبکرێت و ئیرادەیان سەرکوت نەکرێت”.

.

باڵیۆزخانەی ئەمریکا جەختیکردووەتەوە، پاڵپشتی عێراقییەکان دەکەن بۆ ڕەخساندنی ئاسایش، دەبێت عێراقییەکان سەربەخۆبن لە بریاریاندا و هیچ کەس و لایەنێک دەستێوەردان نەکات لەبەڕێوەبردنی وڵاتەکەدا، هەروەها دەبێت عێراقییەکان سەربەخۆبن دەربارەی بڕیاردان لەچارەنوسی داهاتوی وڵاتەکەیان.

.

لە 25ی تشرینی یەکەمەوە  خۆپیشاندان لە بەغدا و شارەکانی دیکەی ناوەڕاست و باشوری عێراق دەستیپێکردووەتەوە و بەهۆیەوە زیاتر لە 250 کەس کوژراون و 11 هەزار کەسیش برینداربوون.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل