fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

هەڵبژاردەی ئیتاڵیای پاڵەوانی مۆندیالی 2006 گەڕایەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا

15:34 دوو شه‌ممه‌ 16 ئادار 2020
article image

ناس کورد-

یاریزانانی هەڵبژاردەی ئیتاڵیای ساڵی 2006 گەڕانەوە بۆ بەرزکردنەوەی ورەی هاووڵاتیانی وڵاتەکەیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و بەشاری لە هەلمەتی نەهیشتنی ڤایرۆسەکەدا دەکەن.

,

فابیۆ کەنەڤاڕۆی کاپتنی پێشووی هەڵبژاردەکە بە ڕۆژنامەی لاگازێتا دێلاسپۆرتی وتووە: “ئێمە جارێکى تر دەگەڕێینەوە بۆ بردنەوەى ئاڵانگارییەکى نوێ و هەڵمەتێکمان دەستپێکردووە بۆ کۆکردنەوەى هاوکاری و یارمەتیدانى وڵاتەکەمان لەو دۆخەی بەهۆى ڤایرۆسى کۆرۆناوە تێیکەوتووە”.

,

ئاماژەی بەوەشکردووە: ” گەر یەکگرتووبین دەتوانین سەرکەوتن بەدەستبهێنین”.

,

ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتی ئیتاڵیا بەشێوەیەکی بەربڵاو تەشەنەی سەندووە  و تائێستا زیاتر لە 24  هەزار کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون و ژمارەی گیانلەدەستدانیش بە ڤایرۆسەکە نزیکدەبێتەوە لە دوو هەزار کەس.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل