Shadow Shadow

هەڵبژاردنی ئەنجومەنی قەزا و ناحییەکان لە عێراق ئەنجامدەدرێت و کوردیش بەشدارى دەکات

16:59 یه‌ك شه‌ممه‌ 21 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد- شەهرام عەزیز

سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق  پرسى هەڵبژاردنی ئەنجومەنی قەزا و ناحییەکانى یەکلاکردەوە و بڕیاریدا ئەو هەڵبژاردنە لە مانگی نیسانی 2020 ئەنجامبدرێت و پارتە کوردییەکانیش بەشدارى تێدا دەکەن.

.

جەمال کۆچەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە ناس کوردی ڕاگەیاند، بەگوێرەى بڕیارەکەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق لە 22ی نیسانی 2020 هەڵبژاردنی ئەنجومەنی قەزا و ناحیەکان لە عێراق ئەنجام دەدرێت، حزبە کوردییەکانیش بەشداری تێدا دەکەن.

.

سەبارەت بە چۆنێتی بەشداریکردنی کورد لە هەڵبژاردنەکەدا، ئەو پەرلەمانتارە کوردە ئاماژەی بەوە کرد، هەڵبژاردنەکە لە شارە کوردییەکان ئەنجام نادرێت، بەڵام لە ناوچە کێشە لەسەرەکان و ئەو شارانەی کوردی تێدایە وەک کەرکوک و موسڵ و دیالە و حەویجە، کورد دەتوانێت بەشدار بێت.

.

کۆچەر روونیکردەوە،  لایەنە کوردییەکان دەتوانن بە یەک لیستی هاوبەش یاخود بە جیا بەشداری هەڵبژاردنەکە بکەن.

.

دەربارەى هەمان بابەت، حەسەن کەعەبی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە، پێش هەڵبژاردنەکە یاسای ئەنجومەنی پارێزگاکان هەموار دەکرێتەوە.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل