fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

هەڤاڵ ئەبوبەکر داوایەک ئاڕاستەی میدیاکان و هونەرمەندان دەکات

17:16 یه‌ك شه‌ممه‌ 22 ئادار 2020
article image

ناس کورد-

پارێزگاری سلێمانی داوایەک ئاڕاستەی هونەرمەندان و کەناڵە میدیاییەکان دەکات و ڕایدەگەیەنێت، هیواخوازن بەشداری و دەستپێشخەرییان هەبێت لە گەیاندنی پلانە نیشتمانییەکانی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا و هاندانی هاوڵاتیان بۆ پەیڕەوکردنی زۆرتری ڕێنماییە تەندروستیی و کارگێڕییەکان.

. 

لە داواکارییەکدا هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند: “ هونەرمەندە بەهرەمەندە بەڕێزەکان، کەناڵە میدیاییە هەمەڕەنگ و هونەریی و تایبەتەکان بەناوی پارێزگای سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەریی سلێمانی و سەندیکای هونەرمەندانی کوردستانەوە، دەخوازین وەک هەمیشە بەشداریی و دەستپێشخەریی و ئامادەییەکی کاراو بەرچاوتان لە پلانە نیشتمانییەکانی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆناو پاراستنی تەندروستیی گشتیی و هاندانی هاووڵاتیان بۆ پابەندبوونی زیاترو پەیڕەوکردنی زۆرتری ڕێنماییە تەندروستیی و کارگێڕیی و ئارامییەکاندا هەبێت”.

.

پارێزگاری سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردووە: “دڵنیاین توانستی بەهرەمەندانەو بەخششی داهێنەرانەتان نەخشی دیاری لەسەر بەرنامەی جیهانیی و نیشتمانیی و ناوچەیی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا دەبێت و بەشداریتان، بەشداریکردنە لە پاراستنی مرۆڤایەتیی و ڕەسەنایەتیی و بەها هونەرییە باڵاکان وپاراستنی ژیان و شارستانیەت و گەردوندا”.

.

ئەمە لەکاتێکدایە، بەشێک لە بەرپرسان و لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێم دەڵێن، بەشێكی هاووڵاتیان پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکان نابن و هەر ئەمڕۆش وەزارەتی ناوخۆ بڕیاریدا تاوەکو 1ی نیسان ماوەی قەدەغەی هاتوچۆ درێژبکاتەوە. 

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل