fbpx
Shadow Shadow

هەڤاڵ ئەبوبەکر: ئەرکی هەموو کەسێکە لەبەرامبەر هێرشەکانی تورکیا بۆسەر ڕۆژئاوا بێتەدەنگ

12:03 پێنج شه‌ممه‌ 10 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

گردبوونەوەی پشتگیری لە کوردانی ڕۆژئاوای کوردستان لە کارمەندانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانییەوە دەستیپێکرد، هەڤاڵ ئەبوبەکریش ڕایگەیاند، ئەرکی هەموو کەسێکە لەبەرامبەر ئەو هێرشانە بێتە دەنگ.

,

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، کارمەندانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە بەشداری هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانى لەبەردەم بینای پارێزگای شارەکە گردبوونەوەیەکیان دژی ھێرشەکانی تورکیا بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان ئەنجامدا.

,

لە گردبوونەوەکەدا، هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند، ئەرکی هەموو کەسێکە، کە لە شوێنەکانی خۆیانەوە لەسەر ئەو ڕوداوە بێنە دەنگ و هەڵوێستیان هەبێت، چونکە ئەمە تەنها دژی ناوچەیەک یاخود لایەنێکی سیاسی یاخود نەتەوەیەکی تایبەت نییە، کە کوردە، بەڵکو دژی هەموو جیهان و بنەما ئاشتییەکانە.

,

هەڤاڵ ئەبوبەکر جەختیشیکردەوە: “داوا دەکەین، هەمووان بەشێوەیەکی مەدەنیانە بەشداربن لە دەربڕینی ناڕەزاییەکانیان و گوزراشتە مرۆڤاتییەکانی خۆیان بخەنەڕوو”.

,

پارێزگاری سلێمانی هیواشی خواست، نەهامەتییەکان بەکۆتایی بێن و ئاشتی و ئارامی باڵ بەسەر ڕۆژئاوای کوردستاندا بکێشێت.

,

لە ئێوارەی دوێنێوە سوپای تورکیا هێرشی ئاسمانی بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان دەستپێکردووە، بۆ پشتیوانى لە کوردانى ڕۆژئاوا، بڕیارە دوانیوەڕۆى ئەمڕۆ لە بەشێکى زۆرى شار و شارۆچکەکانى هەرێمى کوردستان گردبوونەوە و ڕێپێوان ئەنجامبدرێن.

,

,

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل