Shadow Shadow

هەپەگە کوژرانی 12 سەربازی تورکیای ڕاگەیاند

09:27 یه‌ك شه‌ممه‌ 28 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد

له‌ناوجه‌رگه‌ى باكورى كوردستان هێزه‌كانى پاراستنى گه‌ل چه‌ند چالاكیه‌كى له‌دژى سوپاى توركیا ئه‌نجامداوه‌ و 12 سه‌ربازیان كوشتووه‌.

.

ڕاگه‌یه‌ندراویێکدا هەپەگە ئاشكراى كردووه‌، له‌ ڕۆژى 25 ى ئه‌م مانگه‌ زریپۆشێكى سه‌ربازانى تورك له‌ناوچه‌ى شه‌مزینانى باكورى كوردستانه‌وه‌ ویستویه‌تى به‌ره‌ و بنكه‌ى سه‌ربازى گه‌مانێوه‌ بچێ، كردویانه‌ته‌ ئامانج و بەهۆیەوە 4 سه‌رباز كوژراون.

.

لە ڕاگەیەندراوەکەی هه‌په‌گه‌دا هاتووە ڕۆژى 26ى ئه‌م مانگه‌ش، له‌گردى شه‌هید ساریا له‌هه‌رێمى خواكورک سه‌ربازانى توركیان كردووه‌ته‌ ئامانج و له‌ئاكامدا سه‌ربازێكى کوژراوە و یه‌كێكی دیكه‌شیان بریندار كردووه‌.

.

جگەلەوە ڕۆژى 27 ى ئه‌م مانگه‌، له‌سه‌ر گردى شه‌هید بۆتانى خواكورك، سه‌ربازێكى توركیان كوشتوه‌ و له‌نزیك گوندى خه‌دێتی ناوچه‌ى سلۆپى زریپۆشێكى سه‌ربازى توركیان تێکشكاندوه‌ و 3 سه‌ربازى توركیان كوشتووه‌.

.

له‌كۆتایى ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا، ئاماژه‌ به‌چالاكیه‌كى سه‌ربازیى دراوه‌ کە له‌ ناوچه‌ى به‌ستاى بۆتان و له‌لایه‌ن یه‌كینه‌ نهێنیه‌كانه‌وه‌ ئەنجامدراوە و تێیدا دواى چاودێرى كردنى سه‌ربازانى تورك له‌ناوچه‌كه‌دا، هێرشكراوه‌ته‌ سه‌ریان و له‌ئاكامیشدا 3 سه‌ربازی تورك كوژراون.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل