Shadow Shadow

هەپەگە کوژرانى 24 سەربازى سوپای تورکیای ڕاگەیاند

23:30 چوار شه‌ممه‌ 12 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد _

هێزەکانى پاراستنى گەل (هەپەگە) لەبارەى زنجیرە شەڕەکانى خواکورک و  چەند ناوچەیەکى تر ڕونکردنەوەیەکى بڵاوکردەوە، ڕایگەیاند: “24 سەربازى تورکیایان کوشتووە.”

.

بەگوێرەى ڕاگەیەنراوەکە، نیوه‌ڕۆی ڕۆژی ىسێشەممە 11 ی حوزه‌یران  له‌ دۆڵی ئه‌رموش هێرشیانکردوەتەوە سەر سوپاى تورکیا و چوار سەربازیان کوشتووە.

.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە “سوپای توركیا دوای چالاكییه‌كه‌ به‌ كۆپته‌ر هێرشی كردووه‌ته‌ سه‌ر ناوچه‌كه‌ و تەرمی كوژراوەکان، برینداره‌كانی بردوەتەوە”.

.

هەر بەگوێرەى ڕاگەیەنراوەکە، هەپەگە له‌سه‌ر ڕێگا‌ی ئیدر و بازید کاروانێکى سەربازییان بەئامانج گرتووە و 20 سەربازى دیکەیان کوشتووە.

.

پیشتر وەزارەتى بەرگرى تورکیا، لە زنجیرە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەى بە کوژارن و برینداربوونى چەندین گەریلا کردبوو؛ لە میانەى ئۆپراسیۆنى (چنگ)  کە لە 28ى ئەم مانگەوە دەستیپێکردووە.

.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل