Shadow Shadow

هەپەگە: هیچ پەیوەندییەكمان بەو چالاكییەی هەولێر‌ نییە كە دژبە “میت” ئەنجامدرا

18:18 شه‌ممه‌ 27 ته‌موز 2019
article image

 

ناس کورد-

ناوەندى راگەیاندنى هێزەکانى پاراستنى گەل (هەپەگە)، راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا رەتیدەکاتەوە هیچ پەیوەندییەکیان بەو چالاکییە هەبێت کە کرایە سەر رێستورانتێکى هەولێر و کاربەدەستێکى “میت”ى تورکیاى کردە ئامانج و دوو هاووڵاتى کوردیشى تیادا کوژرا.

.

لەراگەیەندراوەکەى هەپەگە، ئاماژە بەوە کراوە، دەوڵەتى تورکیا هەواڵى درۆ لەبارەى هێرشە نامرۆڤانەكانی بۆ سەر هەرێمەكانی پاراستنی مەدیا و باشوری كوردستان بڵاودەكاتەوە و باس لەوە دەكەن بۆردومانی ڕێكخەرانی چالاكیی دژ بە میت كراوە.

.

راگەیەندراوەکە رەتیدەکاتەوە لەدەڤەرى شرنەخ وەک میدیاکانى تورکیا بڵاویان کردۆتەوە هیچ گەریلایەک خۆى رادەستى هێزەکانى تورکیا کردبێت و لەبارەى ئەو پێنج کەسەشى کە لە بۆتان خۆیان رادەست کردووە روونیدەکاتەوە “ئەو كەسانە لەمێژە لە ڕیزەكانی تێكۆشانی ئێمە دابڕاون و لەو كەسانەن كە لە باشوری كوردستان لەلایەن دەوڵەتی توركەوە كڕدراون”.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل