fbpx
Shadow Shadow

پەکەکە: لە ساڵی ڕابردوو هەزار و 220 چەکداری تورکیامان کوشتووە

17:25 پێنج شه‌ممه‌ 02 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) ژمارەی قوربانییەکانی خۆی و کوژراوەکانی سوپا و پۆلیسی تورکیای لە ماوەی ساڵی 2019دا ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند، لە کۆی چالاکییەکانی سآڵی ڕابردوویان زیاتر لە هەزار سەربازی تورکیان کوشتووە.

،

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2ی کانونی دووەمی 2020، لە ڕاگەیەندراوێکدا فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل- نەپەگە،، ئاماری شەڕ و پێکدادانەکانی ساڵی 2019ی لەگەڵ سوپای تورکیا بڵاوکردەوە.

،

لە ئامارەکەدا  فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل ئاماژەی بەوەکردووە: “لە ساڵی 2019دا سوپای تورکیا 117 ئۆپراسیۆنی زەمینی و 679 هێرشی ئاسمانی ئەنجامداوە و 321 هێرشیشی بە تۆپ و تانک ئەنجام داوە، هەروەها لە وەڵامیشدا هێزەکانی گەریلا 329 چالاکیان دژی سوپای تورکیا ئەنجامداوە”.

،

ئەوەشخراوەتەڕوو: ” لە چالاکیانەماندا لەماوەی ساڵی 2019دا هەزار و 220 سەرباز و پۆلیس و چەکداری تورکیا کوژراون، کە 20 کەس لەو کوژراوانە پلەدار و بەرپرسی باڵا بوون”.

،

هاوکات نەپەگە ئاماژەی بەوەکردووە: “لەماوەی ئۆپراسیۆنەکانی سوپای تورکیادا گەریلاکانمان بەشێوەیەکی زۆر ئازایانە وەڵامی سوپای تورکیایان داوەتەوە و شەش گەریلامان بە دیلی کەوتونەتە دەست دوژمن و 456 گەریلاشمان شەهید بوون”.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل