fbpx
Shadow Shadow

هەپەگە: لە دوو ڕۆژدا 20 سەربازی تورکیامان کوشتووە

21:33 شه‌ممه‌ 03 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل، کوژرانى 20 سەربازى تورکیاى لە دوو رۆژى رابردوو راگەیاند و ئاماژە بەوەش دەکات کە چوار گەریلا بۆ ئەوەی نەکەونە دەست سوپای تورکیا و نەگیرێن، خۆیان تەقاندووەتەوە.

.

ئەمڕۆ (شەممە، 3ی ئابی 2019) ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل ئاماری دوو چالاکی هێزەکانیانی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: ” ڕۆژی 1ی ئابی 2019 هێزەكانمان لەدژی سەربازەكانی توركیا لە گردی شەهید كەندال سەر بە ناوچەی قلابانی شرناخ چالاكییەكیان ئەنجامدا و بە شێوەیەكی شاراوە چونە سەر سەنگەرەكان و لە نزیكەوە لە سەربازەكانیاندا، لە ئەنجامدا، 14 سەرباز كوژران، چەندین سەربازی دیكەش بریندار بوون”.

.

هەپەگە ئاماژەی بەوەکرد، پاش رۆژێک لە هێرشەکەیان و لە 2ی ئابی 2019 دوای بۆردوومانەكە سوپای توركیا لە دەوروبەری گردی شەهید وڵات دەستیان بە ئۆپراسیۆنێك كرد، لە كاتی ئۆپەراسیۆنەكە شەڕێكی سەخت ڕوویدا، لەو شەڕەشدا شەش سەرباز كوژران و چواری دیكەش بریندار بوون.

.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا باس لەوەشکراوە، لەو ئۆپەراسیۆنەدا چوار گەریلا هەتا دوا فیشەكیان شەڕیان كردووە، بەڵام دواتر بۆ ئەوەی بە زیندوویی نەكەونە دەست سوپای تورکیا بە نارنجۆك خۆیان تەقاندووەتەوە.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل