Shadow Shadow

هەپەگە لەبارەی شەڕەکەی خواکورکەوە زانیاری بڵاودەکاتەوە

23:08 شه‌ممه‌ 01 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد-
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل ناسراو بە (هەپەگە) لەبارەی شەڕی خواکورکەوە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە، دەڵێت: “بەدەیان سەربازی سوپای تورکیامان کوشتووە”.

.

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکەی چاپەمەمی هەپەگە، لە خواکورک گەریلاکانیان وەڵامی توندی سوپای تورکیایان داوەتەوە دەڵێت “تورکیا هەموو هێزی خۆی خستووەتە گەڕ و شەڕی مان و نەمان دەکات”.

.

هەپەگە بەچەند قۆناغێک باسی وردەکاری هەڵمەتەکەی سوپای تورکیا دەکات کە لە ڕۆژی 30ی ئایارەوە دەستی پێکردوە ناوچەکانی (زێدی)یان بۆردوومانکردووە، بەوتەی هەپەگە لەوەڵامدا هێزەکانیان چەندین کەسیان لە ئەندامانی سوپای تورکیا کوشتووە، دەڵێت: “گەریلا هیچ زیانێکی بەرنەکەوتووە”.

.

هاوکات ناوەندی چایەمەنی و ڕاگەیاندنی هەپەگە باسی چەند چالاکیەکی دیکەی خۆیان دەکات لە گردی عەلی شێری لەجولەمێرگ و ناوچەی لیجەی ئامەد و میرقا چەپەرا و دێرسیم کە هێزەکانی سوپای تورکیایان کردووەتە ئامانج، دەڵێت: “لە چالاکیەکەی لیجەی ئامادە فەرماندەیەک و 3 سەربازی سوپای تورک کوژران”.

.

لەبارەی کوژراوەکانی خۆشیانەوە کە لەکردەوە سەربازییەکان کوژران، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات لەدێرسیم 5 گەریلا کوژراون.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل