Shadow Shadow

هەپەگە: ته‌رمی دوو سه‌ربازی سوپای توركیا كه‌وتوونەته‌ ده‌ست گه‌ریلا

20:29 هه‌ینی 16 ئاب 2019
article image

ناس کورد

هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل کوژرانی 10 سەرباز و ئەندامێکی میتی توركیای ڕاگەیاند کە لە چەند چالاکیەکی گەریلاکاندا کوژراون.

.

ئەمڕۆ، هەینی 16ی ئابی 2019، ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل هەپەگە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، ڕۆژی ڕابردوو له‌ ناوچەی گەڤەری پارێزگای جۆلەمێرگی باكوری كوردستان، هێزێكی سوپای توركیا كراوه‌ته‌ ئامانج و لە ئاكامداحەوت سەرباز كوژراون”.

.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ئاماژەی بەوەشداوە “تەرمی دوان لەو سەربازانەی دوێنێ کوژراون، كەوتوه‌تە دەستی گەریلاکان”.

.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە “هه‌ر دوێنێ لە ناوچەی چەلێی سەر بە جۆلەمێرگ، كاروانێكی دیکەی سەربازیی سوپای توركیا كە بەرەو سەربازگەكانی ئەو ناوچەیە ڕۆیشتوه‌، لەلایەن گەریلاكانەوە كراوەتە ئامانج و لەوێش دوو سەربازی سوپای تورکیا و کوژران و سێ‌ سەربازی دیکەش بریندار بوون”.

.

ناوەندی راگەیاندنی هەپەگە باسی لەوەشکردوە “لە ڕۆژی 23ی مانگی ڕابردووش، لە ئامەد ئۆتۆمبێلێكی ئەندامانی دەزگای هه‌واڵگری میت  لەلایەن گەریلانەوە كراوەتە ئامانج و ئەندامێكی میت  كوژراوە و سێ‌ دیكەش برینداربوون”.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل