Shadow Shadow

هەوڵ هەیە ڕەشکردنی جامی ئۆتۆمبێل لەبەرامبەر پێدانى بڕێک پارە بە یاسایى بکرێت [تایبەت]

19:39 یه‌ك شه‌ممه‌ 25 ئاب 2019
article image

ناس کورد- شەهرام عەزیز

لیژنەیەکی وەزارەتی ناوخۆ پێشنیاز دەکات مۆڵەت بە جام ڕەشکردنی سەیارە بدرێت و لە بەرامبەردا ساڵانە بڕێک پارە لە شۆفێرەکە وەربگیرێت، بەڕێوەبەری هاتوچۆی هەرێمیش دەڵێت، لارییان لە پێشنیازەکە نییە، بەڵام دەبێت ڕەچاوی بارودۆخی ئەمنی بکرێت.

.

ڕزگار عەلی، بەڕێوەبەری هاتووچۆی هەرێم بە ناس کوردی ڕاگەیاند:”لیژنەیەک لە وەزارەتی ناوخۆ پێشنیازیان کردووە بە مەبەستی ڕێکخستنی ڕەشکردنی جامی سەیارە، ڕێگە بدرێت بە ئۆتۆمبێلی تایبەت جامی سەیارەکانیان ڕەش بکەن، بەڵام لە بەرامبەردا ساڵانە لەگەڵ تازەکردنەوەی مۆڵەتەکەیدا بڕێک پارەیان لێوەربگیرێت”.

.

وتیشی، پێشنیازەکە بۆ ئەوەیە، وەک ئێستا هەرکەس هەڵنەستێت بە هەڕەمەکی جامی ئۆتۆمبێلەکەی ڕەش بکات، بەڵکو پێویستی بە مۆڵەت هەبێت.

.

بەڕێوەبەری هاتووچۆی هەرێم ئاماژەی بەوەشکرد، بابەتەکە هێشتا تەنها پێشنیازە و نەبووە بە بڕیار، ئەگەر ببێت بە بڕیاریش وەک هاتوچۆ لارییان لێی نیە، بەڵام پێویستە ڕەچاوی بارودۆخی ئەمنیش بکرێت.

.

هاوکات سامی جەلال، بەڕێوەبەری دیوانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم لەبارەی پێشنیازەکە و پەیوەندی بە دۆخی ئەمنییەوە بۆ ناس کوردی روونکردەوە: ” هەرچەندە بڕواناکەم شتی وا بکرێت، بەڵام هەرکات بوو بە بڕیار، ئەوکات قسەی خۆمان دەبێت”.

.

هەرچەندە لەئێستادا ڕەشکردنی جامی ئۆتۆمبێل قەدەغەیە، بەڵام  زۆرینەی ئۆتۆمبێلی بەرپرسانی حزبی یاخود حکومی جام ڕەشن، ئەمە جگە لەوەی هەندێک کەسی ئاسایی وەک حەزێک ئەو کارە دەکەن و ئەگەر لە مەفرەزەکانی هاتوچۆ و پۆلیس و ئاسایشدا بگیرێن، سزا دەدرێن.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل