fbpx
Shadow Shadow

"پێدەچێت لەم هەفتەیەدا دانیشتنەکە بکرێت"

هەوڵ هەیە دانیشتنێکی نائاسایی پەرلەمان لەبارەى دۆخى ڕۆژئاواى کوردستانەوە ڕێکبخرێت

09:15 شه‌ممه‌ 12 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد- شەهرام عەزیز

 

فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان هەوڵدەدەن دانیشتنێکی نائاسایی پەرلەمان لەبارەی دۆخی ڕۆژئاوای کوردستانەوە ئەنجام بدرێت و سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیش ئاشکرایدەکات، پێدەچێت لەم هەفتەیەدا دانیشتنەکە بەڕێوەبچێت.

.

زیاد جەبار، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان بە ناس کوردی ڕاگەیاند “وەک فراکسیۆنی یەکێتی و لایەنەکانی دیکەش داوامان لە سەرۆکایەتی پەرلەمان کردووە دانیشتنێکی نائاسایی لەبارەی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان و دۆخی هاوڵاتییانی ئەو ناوچەیە بەڕێوەبچێت”.

.

وتیشى “پێدەچێت لە دوو ڕۆژی داهاتوودا بڕیار لەسەر ڕۆژی دانیشتنەکە بدرێت و لەم هەفتەیەدا ئەنجامبدرێت”.

.

هاوکات پەرلەمانتارێكی فراکسیۆنی پارتی کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، زانیارییەکانی پشتڕاستکردەوە بۆ ناس کورد ئاماژەی بەوەکرد “وەک فراکسیۆنی پارتی داوامان کردووە کۆبوونەوەی نائاسایی پەرلەمان ئەنجامبدرێت و هەوڵ هەیە بۆ ئەو مەبەستە لەم هەفتەیەدا دانیشتنەکە ئەنجامبدرێت”.

.

کۆتایی هەفتەى ڕابردوو، پەرلەمانی کوردستان لەبەیاننامەیەکدا دەربارەی لەشکرکێشییەکانی تورکیا بۆسەر ڕۆژئاوا ڕایگەیاندبوو، بەردەوام بە دواداچوون بۆ ئەو دۆخە دەکات و ئامادەکاریی بۆ دانیشتنێکی تایبەت لەسەر دۆخی رۆژئاوای کوردستان دەکات.

.

ماوەى چوار ڕۆژە سوپاى تورکیا هێرشێکى بەرفراوانى بۆ سەر ڕۆژئاواى کوردستان دەستپێکردووە و هێزەکانى هەسەدەش رووبەڕووى بوونەتەوە، تا ئێستاش شەڕ و پێکدادانى سەخت بەردەوامە.

 

 

 

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل