fbpx
Shadow Shadow

چوار هێرش لە چوار ڕۆژدا

هەوڵەکان بۆ هەماهەنگى پێشمەرگە و سوپاى عێراق دژى داعش بێ ئەنجامن

14:29 دوو شه‌ممه‌ 02 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد- شەهرام عەزیز

 

ڕێکخراوى داعش جموجۆڵ و هێرشەکانى بۆ سەر هێزە عێراقییەکان و پێشمەرگە زیادکردووە، هەوڵەکانیش بۆ دروستکردنەوەى هەماهەنگى نێوان پێشمەرگە و سوپا بۆ ڕوبەڕووبونەوەى هێرشەکان و پاراستنى ئاسایشى ناوچە جێناکۆکەکان تا ئێستا بێ ئەنجامن.

.

چوار هێرش لە چوار ڕۆژدا

هەوڵەکان بۆ هەماهەنگى پێشمەرگە و سوپاى عێراق دژى داعش بێ ئەنجامن

لەماوەى چوار ڕۆژدا چەکدارانى داعش چوار هێرشیان کردووەتە سەر پێشمەرگە و ئاسایش و هێزەکانى حەشدى شەعبى، کە بەهۆیانەوە چەند کەسێک شەهید و برینداربوون.

.

هێرشى یەکەمى داعش شەوى هەینى بۆ سەر ناحیەى کوڵەجۆى سەر بە ئیدارەى گەرمیان بوو، کە هێزەکانى ئاسایش ڕوبەڕوویان بونەوە و بەهۆیەوە بەرپرسى ئاسایشى ناحیەکە و دوو کارمەندى ئاسایش شەهیدبوون و چەند کەسێکى دیکەش برینداربوون.

.

هەروەها ئێوارەى دوێنێ و بەرەبەیانى ئەمڕۆ چەکدارانى داعش لە سنورى سێ پارێزگا هێرشیان کردە سەر پێگەکانى حەشدى شەعبى، شارەزایەکى ئەمنیش دەڵێت داعش دەیەوێت دۆخى ئێستاى عێراق بقۆزێتەوە.

.

سەرچاوەیەکى ئەمنى بە ناس کوردى ڕاگەیاند، چەکدارانى داعش ئێوارەى دوێنێ و بەرەبەیانى ئەمڕۆ، هێرشیان کردووەتە سەر پێگەکانى حەشدى شەعبى لە دیالە و ئەنبار و سەڵاحەدین، بەهۆیەوە شەش چەکدارى حەشد کوژراون و حەوتى دیکەش برینداربوون.

.

وتیشى “هێرشەکەى داعش لە دیالە، بۆ سەر لیواى 20 ى حەشدى شەعى بووە لە ناوچەى نەفتخانە، کە بەهۆیەوە چوار کەس کوژران و پێنجى دیکەش برینداربوون”.

.

سەرچاوەکە باسى لەوەشکرد، چەکدارانى داعش هەروەها هێرشیان کردووەتە سەر خاڵێکى پشکنینى حەشدى شەعبى لە ناوچەى کەرمەى سەر بە پارێزگاى ئەنبار، بەهۆیەوە کەسێک کوژراوە.

.

ئەوەشى خستووەتەڕوو، هێرشى سێیەمى داعش بۆ سەر حەشدى شەعبى لە قەزاى بەلەدى سەر بە پارێزگاى سەڵاحەدین بووە، کە بەهۆیەوە کەسێک کوژراوە و دوانى دیکەش برینداربوون.

.

دۆخى ئەمنى ناوچە جێناکۆکەکان

هەوڵەکان بۆ هەماهەنگى پێشمەرگە و سوپاى عێراق دژى داعش بێ ئەنجامن

بەشى زۆرى هێرشەکانى داعش لەم ماوەیەى دواییدا بۆ سەر سنورى ناوچە جێنکۆکەکان بوون، کە لەدواى ڕووداوەکانى 16ى ئۆکتۆبەرى 2017 ەوە بۆشایی ئەمنى تێیاندا دروستبووە، بەهۆى نەمانى هەماهەنگى نێوان سوپا و پێشمەرگە.

.

فەرماندەیەکی باڵای پێشمەرگە لە ناوچە جێناکۆکەکان، کە لەبەر هەستیاری دۆخەکە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە ناس کوردی ڕاگەیاند “لەئێستادا دۆخی جەلەولا و خانەقین و سنوری کوڵەجۆ و زۆرێک لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لەڕووی ئەمنییەوە زۆر خراپن”.

.

وتیشی، هۆکاری ئەو دۆخە ئەوەیە کە ئەو هێزە عێراقییانەی لەو ناوچانەن، هەرچەند ژمارەیان زۆرە، بەڵام ناتوانن ئەمنییەتی ئەو ناوچانە بپارێزن، چونکە وەک پێشمەرگە شارەزای ئەو ناوچانە نین و وەک پێشمەرگەش بەرگری لە خاکەکەیان ناکەن.

.

ئەو فەرماندەیەی پێشمەرگە ئاماژەی بەوەشکرد، لە سنوری جەلەولا کۆتا خاڵ کە هێزەکانی پێشمەرگەی لێیە بە هاوبەشی لەگەڵ سوپای عێراقدا سنوری شێخ باوەیە، لەو نێوەندەشدا، سێ کیلۆمەتر بۆشایی هەیە تا دەگاتە ئەو خاڵەی حەشدی شەعبی لێیە، کە ئەوەش بۆشاییەکی ئەمنیی گەورەیە، کە ئەو بۆشاییە لە سنوری کوڵەجۆ زیاتریشە، بۆیە هێرشەکان زیاتر لەو سنورەوە دەکرێن.

.

سەبارەت بە گەڕانەوەی هێزەکانی پێشمەرگە بۆ ئەو ناوچانە، ئەو فەرماندەی پێشمەرگە باسی لەوەکرد، بە گەڕانەوەی پێشمەرگە زۆرێک لەو کێشانە چارەسەر دەبن و پێشمەرگە شارەزای ناوچەکەن، بەڵام ئەوە پێویستی بڕیاری سیاسی هەیە و بە بڕیاری سەربازی ناکرێت.

.

هەماهەنگى سوپا و پێشمەرگە

هەوڵەکان بۆ هەماهەنگى پێشمەرگە و سوپاى عێراق دژى داعش بێ ئەنجامن

هەرچەندە لەماوەی ڕابردوودا چەند هەوڵێک هەبوون بۆ گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ ئەو ناوچانە، بەڵام ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژە بەوەدەکات، ئەو گفتوگۆیانە هیچ بەرەوپێشچونێکیان بەخۆیانەوە نەبینیوە.

.

لەچەند مانگى ڕابردوودا هەردوو وەزارەتى پێشمەرگە و بەرگرى عێراق چەند کۆبوونەوەیەکیان لەو بارەیەوە ئەنجامدا و لەسەر نەخشە لەسەر هەماهەنگى نێوانیان ڕێککەوتن، بەڵام لەدواى سەرهەڵدانى خۆپیشاندانەکانى عێراقەوە کۆبوونەوەکان بەتەواوى وەستاون.

.

جەبار یاوەر ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگە بۆ ناس کورد ئەوەی خستەڕوو، لە ماوەی ڕابردوودا چەند کۆبوونەوەیەک لەنێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری عێراق لەسەر ئەو پرسە ئەنجامدرا، بەڵام هیچ ڕێککەوتنێک نەکرا و ئێستاش هیچ بەرەوپێش چونێک لەوبارەیەوە ڕووینەداوە.

.

ئاماژەی بەوەشکرد، چەندینجار داوای کۆبوونەوەیان لە وەزارەتی بەرگری عێراق کردووە، بەڵام ئەوان بە بیانوی جیاواز کۆبوونەوەکان دوادەخەن و لەم دۆخەی ئێستای عێراقیشدا ئەنجامدانی کۆبوونەوە هەر زۆر قورسە.

.

لاى خۆیەوە، فەرماندەکەی پێشمەرگە باسی لەوەکرد، لەو دۆخەی ئێستا عێراقی تێکەوتووە، ئەگەر چارەسەرێک بۆ ئەمنییەتی ئەو ناوچانە نەدۆزرێتەوە، ئەوا دۆخەکە و هێرشی چەکدارانی داعش زیاتر دەبن.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل