fbpx
Shadow Shadow

سەرۆکى زۆرینەى کۆمارییەکان لەبارەى کوردەوە ڕەخنەى توندى لێدەگرێت

هەوڵەکان بۆ لەکارخستنى ترەمپ “خێرادەکرێن”

09:27 یه‌ك شه‌ممه‌ 20 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

ڕۆژنامەیەکى بەریتانى بڵاویکردەوە، شەپۆلى ئەو ڕەخنانەى لە دۆناڵد تڕەمپ دەگیرێن بەهۆى دۆخى سوریاوە لە زیادبووندان و لێکۆڵینەوەکانیش لەبارەى لەکارخستنیەوە “خێراترکراون”.

.

بەپێی ڕۆژنامەى ئۆبزێرفەرى بەریتانى، دواى هەفتەیەکى پڕ لەچالاکى تایبەت بە لێکۆڵینەوە بۆ لەکارخستنى ترەمپ، رۆژ لەدواى ڕۆژ ترەمپ ڕوبەڕووى رەخنەى توند دەبێتەوە لەلایەن ئەو کەسەوە کە چارەنوسى ترەمپ لەدەستیدایە، ئەویش سیناتۆر میچ ماکونل سەرۆکى زۆرینەى کۆمارییەکانە لە ئەنجومەنى پیران.

.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو سیناتۆرە وتارێکى لە ڕۆژنامەى واشنتن پۆست بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا باسى لەوەکردووە، ترەمپ هەڵەیەکى ستراتیژى کردووە بە کشانەوەى هێزەکانى ئەمرکا لە سوریا، کە ڕێگەیدا بە هێزەکانى تورکیا هێرشبکەنە سەر هێزە کوردییەکان کە هاوپەیمانى ئەمریکان بۆ بەرەنگاربوونەوەى داعش.

.

بەپێی ڕۆژنامەکە، لێکۆڵینەوەکان لەبارەى لەکارخستنى ترەمپەوە زیاتر قوڵبوونەتەوە، دواى ئەوەى قسە لە چەند یاریدەدەرێکى ترەمپ وەرگیراوە و چاوەڕواندەکرێت ئەنجومەنى پیران پرسی دەستکردن بە دادگاییکردنى سەرۆک بخاتە دەنگدانەوە.

.

پێشتر دۆناڵد ترەمپ هەوڵەکانى بۆ لێکۆڵینەوە و لەکارخستنى بە هەوڵدان بۆ “کودەتا” ناوبردبوو، کە دیموکراتەکان بە تۆمەتى سود وەرگرتنى خراپ لە دەسەڵات دەستیان پێکردووە.

.

هەوڵەکان دواى تۆمارکردنى سکاڵایەک هات لەبارەى پەیوەندییەکى تەلەفۆنى نێوان ترەمپ و سەرۆکى ئۆکرانیا کە لە 25ى تەمموز ئەنجامدراوە.

.

ئەو سکاڵایە پاڵى بە دیموکراتەکانەوە نا کە کۆنتڕۆڵى ئەنجومەنى نوێنەرانیان کردووە دەست بە هەوڵەکانیان بکەن بۆ لێکۆڵینەوە بە تۆمەتى بەکارهێنانى خراپى دەسەڵات لەلایەن سەرۆکەوە.

.

ئەنجامى لێکۆڵینەوەکە بڕیاردەدات لەبارەى ئەوەى کە ئایا تۆمەتبارکردنى ترەمپ لە ئەنجومەنەکە بخرێتە دەنگدانەوە یان نا تا دواتر پرسەکە رەوانەى ئەنجومەنى پیران بکرێت، کە دەتوانێت ترەمپ تۆمەتبار بکات و لەکارى بخات، یان بێبەرى بکات لەو تۆمەتە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل