Shadow Shadow

"مووچە پاشەکەوتکراوەکانی فەرمانبەران بخرێتە ئەو هەژمارەوە"

هەوڵەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکان بۆ کردنەوەی هەژماری بانکی فەرمانبەران دەستیپێکرد

20:21 دوو شه‌ممه‌ 25 ئادار 2019
article image

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح

پاش لابردنی سیستمی پاشەکەوتی مووچە، لە ئێستادا فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان چاویان لە مووچە پاشەکەوتکراوەکانیانە، تا ئێستاش نازانرێت چۆن ئەو پاشەکەوتانە دەگەڕێنرێتەوە، ئەنجومەنی پارێزگاکانی سلێمانی و هەولێریش چاوەڕێی وەڵامی حکومەتن بۆ ئەوەی هەژماری بانکی بۆ فەرمانبەران بکرێتەوە.

 

دیلمان عەزیز ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی تایبەت بە ناس كورد-ی  ڕاگەیاند: “ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە كۆبونەوەیەکیدا لە مانگی شوباتی ئەمساڵ، یاداشتێکی بەرزكردۆتەوە بۆ حكومەتی هەرێم بۆ ئەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچە پاشكەوتكراوەكانی فەرمانبەران بكرێتەوە و لە ئێستادا چاوەڕێی وەڵامی حكومەتی هەرێمین بۆ ئەو مەبەستە”.

سەربارەت بە پرسی مووچە پاشەکەوت کراوەکان، ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، سبەی سێشەممە 26/3/2019 پرۆژەیەك پێشكەشی حكومەتی هەرێم دەكەن، بۆ كردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچە پاشەكەوتكراوەكانی مووچەخۆران.

لە 3ی شوباتی ساڵی 2016 حكومەتی هەرێمی كوردستان بە بیانوی قەیرانی دارایی، بڕیاری پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی ڕاگەیاند، دواتر لە 8 ئازاری ساڵی 2019 لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنوسیدا نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، بڕیاری لابردنی سیستمی پاشەکەوتی مووچەی ڕاگەیاند.  

 

 

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل