fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

هەوڵێکی ئێران بۆ دەستکەوتنی زانیاری لەسەر چەکی کۆمەڵکوژ لە زانکۆیەکی نەرویج ئاشکرابوو

22:11 پێنج شه‌ممه‌ 23 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

بەگوێرەی میدیاكانی وڵاتی نەرویج، پۆلیسی ئەو وڵاتە بەتۆمەتی سیخوڕی كردن و گواستنەوەی زانیاری تەكنەلۆژی هەستیار لەسەر چەكی كۆمەڵكوژ لەگەڵ زانا ئێرانیەكاندا دوو توێژەری زانكۆی زانست و تەكەنەلۆژیای وڵاتەكەی دەستگیركردووە.

،

بەپێی یاداشتی تۆمەتبار كردنەكەیان، ئەو دوو توێژەرە بەشداریان لە كردەوەی هاككردن و گواستنەوەی بەڵگە و داتاكاندا كردووە كاتێك لەبەهاری ساڵی 2019 دا چەند زانایەكی ئێرانیان بانگهێشت كردووە و ڕێگەیانداوە بچنە ناو كارگەیەكی تەكنەلۆژیای گرنگەوە كە پێدەوترێت (تاقیگەی نانۆی میكانیكی ).

،

بەپێی وتەی بەرپرسانی زانکۆکە، ئەو دوو توێژەرە دەرفەتیان بەزانا ئێرانیەكانداوە بچنە ناو سیستمی كۆمپیوتەرەكانیانەوە بەبێ ڕێگەپێدانی فەرمییان و یەكێك لەزاناكانیش مانگی ڕابردوو نەرویجی بەجێهێشتووە.

،

ئاماژەیان بەوەشکردووە، پرۆسەی لێكۆڵینەوە لەگەڵ ئەو دوو توێژەرەدا لەقۆناغی سەرەتادایە و تائیستا هیچ زانیارییەکیان نەدرکاندووە، بەڵام كارەكانیان لەكولێژی ئەندازیاری و پیشەسازی هەڵپەسێردراوە.

،

لەئێستادا زانكۆكە و پۆلیسی نەرویج پرسیاری ئەوە دەكەن، ئایا ئەو ئاڵوگۆڕ كردنی زانیارییە پەیوەست بە توێژینەوە تەكنەلۆژییانەوە سودی بەئێران گەیاندووە كە بۆ دروستكردنی چەكی كۆمەڵكوژ بەكاری بهێنێت.

،

بەپێی زانیارییەكانی كارمەنداتی تایبەتمەندی زانكۆی نەرویج بۆ زانست و تەكنەلۆژیا، لەبەهاری ساڵی 2019 پەیامێكیان پێگەیشتووە كە ئاماژە بووە بۆ گەڕانێکی گوماناوی كە لەگەڵ یاسا و پێوەرە چاودێرێكراوەكاندا یەكناگرێتەوە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل