fbpx
Shadow Shadow

هەوڵێکى ئێران بۆ “بەئامانجگرتنى” فڕۆکەى سەرۆکەکان ئاشکرادەبێت

10:03 سێ شه‌ممه‌ 28 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

 

کەناڵێکى ئیسرائیلى ئاشكرایکرد، فڕۆکەخانەیەکى شاری تەلئەبیب و ئەو فڕۆکانەى لێی نیشتونەتەوە، لەکاتى گەیشتنى سەرۆک و بەرپرسانى باڵاى وڵاتان بۆ بەشداریکردن لە ساڵیادى 75 ساڵەى ڕزگارکردنى سەربازگەى “ئوشیفتزى”ى نازییەکان روبەڕوى هەوڵى هێرشى ئەلیکترۆنى گەورە بونەتەوە لەلایەن ئێرانەوە.

.

به‌گوێره‌ی کەناڵى 12ى ئیسرائیلى، زیاتر لە 800 هێرشى ئەلیکترۆنى لەلایەن ئێرانەوە ئەنجامدراوە بۆ سەر فڕۆکەخانەى بن غۆردیون لە تەلئه‌بیب و ئەو فڕۆکانەى نیشتونەتەوە، سەرچاوەکانیشان لە ئێران و چین و کۆریاى باشور و ڕوسیا و پۆڵەنداوە بووە، بەڵام بەوتەى بەرپرسانى ئیسرائیل سیستەمى بەرگریى ئەلیکترۆنى ئیسرائیل سەرکەوتو بووە لە بەرەنگاربونەوەى هێرشەکان، له‌كاتێكدا تا ئێستا ئێران هیچ لێدوانێکى لەو بارەیەوە نەداوە.

.

لە مەراسیمەکەدا 40 سەرۆک و بەرپرسى باڵا لەسەرانسەرى جیهانەوە بەشداربوون، کە رۆژى (پێنجشەممە)ى ڕابردوو 23ى ئەم مانگە بەڕێوەچوو، لەناویاندا مایک پێنس، جێگرى سەرۆکى ئەمریکا، ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکى ڕوسیا، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکى فەڕەنسا.

 

.

پێنجى ئەم مانگە ئەمریکا هۆشداریدا لە هێرشى ئەلیکترۆنى چاوەڕوانکراو لەلایەن ئێرانەوە، لەدواى کوژرانى قاسم سولەیمانى لەلایەن ئەمریکاوە.

.

ئیسرائیل ساڵى 2017 پڕۆژەى “Hercules”ى ڕاگەیاند، بۆ بەرەنگاربوونەوەى هێرشە ئەلیکترۆنییەکان بۆ سەر فڕۆکە و فڕۆکەخانەکان و بورجەکانى کۆنتڕۆڵکردن و بوارى ئاسمانى و کۆمپانیا فڕۆکەوانییەکان و چاککردنەوەى فڕۆکەکان.

هەوڵێکى ئێران بۆ "بەئامانجگرتنى" فڕۆکەى سەرۆکەکان ئاشکرادەبێت

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل