fbpx
Shadow Shadow

"بە گازی فرمێسکڕێژ و گولـلە"

هەوڵی هێزە ئەمنییەکان بۆ چوونەناو پردی سنک و ئەحرار لە بەغدا “شکستی هێنا”

09:54 پێنج شه‌ممه‌ 21 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

درەنگانێکی شەوی ڕابردوو، هێزێکی ئەمنی عێراقی بە گازی فرمێسکڕێژ هەوڵی دا بچێتە ناو هەردوو پردی سنک و ئەحرار و خۆپیشاندەران بڵاوەپێبکەن بەڵام “شکستیان هێنا”.

.

پەیامنێری ناس کورد وتی، “هەر درەنگانێکی شەو، هێزێکی تری چالاکە مەدەنییەکان هێرشیان کردووەتە سەر خۆپیشاندەران لە گۆڕەپانی تەحریر بۆئەوەى گۆڕەپانەکە چۆڵ بکەن، ئەوان گازی فرمێسکڕێژ و گولـلەشیان بەکارهێناوە.”

.

وتیشی، “هێزە ئەمنییەکان نەیانتوانیوە هیچ کام لەو شوێنەنانە کۆنتڕۆڵ بکەن و هێشتا بەدەست خۆپیشاندەرانەوەیە.”

.

ماوەى چەند ڕۆژێکە خۆپیشاندەران پردی ئەحراریان کۆنتڕۆڵکردووە کە یەکێکە لە پردە گەورە و قەرەباڵغەکانى بەغدا.

.

نزیکەى دوو مانگە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی عێراقییەکان لەدژی “گەندەڵی و خراپی حکومڕانی و هەژمونی ئێران لە عێراق” لە بەغدا و شارەکانى باشور دەستیپێکردووە و هێشتا بەردەوامن.

.

بەپێی دواین ئاماری دەستەى مافی مرۆڤی عێراق، تائێستا نزیکەى 400 خۆپیشاندەر کوژراون و زیاتر لە 15 هەزار کەسیش بریندار بوون کە 700 کەسیان کەمئەندامی هەمیشەیی بوون.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل