fbpx
Shadow Shadow

هەوڵدەدرێت فرۆشتنی دەرمانی لاوازکردن و قەڵەوکردن لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان قەدەغە بکرێت

14:04 پێنج شه‌ممه‌ 26 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد- شەهرام عەزیز

لیژنەی تەندروستی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی داوایکردووە، فرۆشتنی هەندێک دەرمان بەتایبەتی دەرمانی لاوازکردن لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان قەدەغە بکرێت، بەوەى زیانی بۆ تەندروستی هەیە و سەرۆکی لیژنەکەش دەڵێت، ئەو دەرمانانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەفرۆشرێن هیچ چاودێرییەکیان لەسەر نییە.

,

ڕێبوار ئەحمەد، سەرۆکی لیژنەی تەندروستی و ژینگە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “بەشێکی زۆر لەو دەرمانانەی بەناوی زەعیفکردن و قەڵەوکردن و گەورەکردنی بەشەکانی جەستە دەفرۆشرێن، زیانێکی زۆر بە تەندروستی دەگەیەنن”.

,

وتیشی، ئەو دەرمانانەی کە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان و لەڕێگەی پەیجەکانەوە دەفرۆشرێن، هیچ چاودێرییەکیان لەسەر نییە، بۆیە داوایان لە سەرۆکایەتیی ئەنجومەن کردووە کە قەدەغە بکرێن و ڕێگەیان لێبگیرێت.

,

سەرۆکی لیژنەی تەندروستی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو دەرمانانەی لە دوکانەکاندا دەفرۆشرێن تاڕادەیەک کۆنتڕۆڵکراون و چاودێرییان لەسەرە و هەر شتێکی ڕێگەپێنەدراو بفرۆشن سزادەدرێن، بەڵام لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەوشێوەیە نییە و کۆنتڕۆڵ ناکرێت، بۆیە پێویستە قەدەغە بکرێن.

,

هۆشداریدان لە مەترسی ئەو دەرمانانە لەکاتێکدایە، لە ماوەی ڕابردوودا لە فەڕەنسا دوو هەزار کەس بەهۆی خواردنی حەبی دابەزاندنی کێشەوە گیانیان لەدەستداوە.

,

لە ئێستادا چەندین پەڕەی تایبەت بە فرۆشتنی ئەو دەرمانانە، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دروستکراون و لەڕێگەی چەندین ئافرەتەوە ڕیکلام بۆ ئەو دەرمانانە دەکەن.

,

پێشتریش ناس کورد لە ڕاپۆرتێکدا لە زاری پزیشکێکی جوانکارییەوە ئاشکرایکرد، کە زۆرینەی دەرمانی ئەو سەنتەرانەی لە تۆڕە کۆمەڵایتییەکان لەلایەن کۆمەڵێک “کچە مۆدێلەوە” ڕیکلامیان بۆ دەکرێت، جگە لەوەی هیچ سودێکیان نییە، بەڵکو زیان بە تەندروستیش دەگەیەنن.

,

,

 

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل