fbpx
Shadow Shadow

هەولێر.. مامۆستایانی گرێبەست جارێکی تر خۆپیشاندانیان ئەنجامدا

11:51 دوو شه‌ممه‌ 02 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد

جارێکی تر مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە، خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و داوایانکرد بکرێنە هەمیشەیی.

.

خۆپیشاندانەکە، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 2ی ئەیلوولی 2019، لە بەردەم بینای ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو.

.

لە خۆپیشاندانەکەدا مامۆستایان، داوایانکرد حکومەت لەمساڵدا گرێبەستەکەیان لە کاتییەوە بکاتە هەمیشەیی.

.

بەپێی زانیارییەکانی ناس کورد نزیکەی پێنج هەزار مامۆستا بەشێوەی گرێبەست لە وەزارەتی پەروەردە دامەزرێندراون.

.

گرێبەستەکان بەپێی بڕوانامەکانیان مووچەیان بۆ خەرج دەکرێت، حکومەت بۆ بڕوانامەی بەکالۆریۆس 500 هەزار دینار و بۆ دبلۆم 400 هەزار دینار مانگانە خەرج دەکات.

.

پێشتر رێباز حەملان وەزیری دارایی هەرێم لە کابینەی هەشتەم ڕایگەیاندبوو، دامەزراندنی گرێبەستەکان ئەرکێکی زۆر ناخاتە سەر حکومەت بەو پێیەی ئێستا مووچەیان بۆ خەرج دەکرێت.

.

مامۆستایانی گرێبەست چەند جارێکی تر خۆپیشاندانیان ئەنجامداوە، بەڵام هیچ بەڵێنێکیان بۆ دامەزراندنیان بە شێوی هەمیشەیی پێنەدراوە.

.

بەپێی یاسا کارپێکراوەکانی هەرێم، هەر فەرمانبەرێکی گرێبەست دوای سێ ساڵ دەکرێتە هەمیشەیی بەڵام بە وتەی ئەو مامۆستایانە، ئێستا زیاتر پێنج ساڵە وەک گرێبەست دامەزراون و تا ئێستا نەکراونەتە فەرمانبەری هەمیشەیی.

.

بەپێی ڕێنماییەکانی وەزارەتی دارایی، فەرمانبەرانی گرێبەست هیچ کام لە دەرماڵە و مۆڵەتی بێ مووچە، دایکایەتی یان خوێندن نایانگرێتەوە و ساڵانە مووچەکانیان گۆڕانکاری بەسەردا نایەت.

.

 

 

 

 

 

 

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل