fbpx
Shadow Shadow

توندووتیژی دژی ژنان هۆشداری دەدات

هەولێر؛ کەسێک دەستگیرکرا کە بەناوی نوشتە و دوعاکردنەوە چەندین ئافرەتی هەڵخەڵەتاندووە

13:27 پێنج شه‌ممه‌ 10 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد- شەهرام عەزیز

لە شاری هەولێر کەسێک دەستگیرکرا کە بەناوی دوعا و نوشتەوە چەندین ئافرەتی “هەڵخەڵەتاندووە” و کێشەی خێزانی بۆ دروستکردوون، بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژی دژی ژنانیش، هۆشداری بە ژنان و کچان دەدات لەو کەسانەی دوعا و نوشتە دەکەن، یاخود لەڕێگەی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانەوە پێداویستی جوانکاری دەفرۆشن.

,

کوردۆ عومەر، بەڕێوەبەری توندووتیژی دژی ژنانی هەرێم بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “دوێنێ لە شاری هەولێر کەسێک دەستگیرکراوە کە نوشتە و دوعا و جادوی بۆ خەڵک کردووە و لەو ڕێگەیەوە چەندین ئافرەتی هەڵخەڵەتاندووە و کێشەی خێزانی بۆ دروستکردوون، داوای پارەشی لێکردوون”.

,

ئاماژەی بەوەشکرد، جگە لەوەش، ماوەیەکە لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، چەندین هەژماری فەیسبووک دانراون بە ناونیشانی “پێداویستی جوانکاری ئافرەتان”، کە چەند کەسێکی نابەرپرس وەک فێڵێک بەکاری دەهێنن بۆ هەڵخەڵەتاندنی ئافرەتان و بەهۆیەوە چەندین ئافرەت توشی کێشە بوون.

,

بەڕێوەبەری توندوتیژی دژی ژنان داواشی لە ئافرەتان کرد، بەهیچ شێوەیەک وێنە و نهێنی تایبەتی بۆ ئەو پەیج و هەژمارانە نەنێرن و ئەگەر دڵنیا نەبوون لێیان مامەڵەشیان لەگەڵ نەکەن.

,

هاوکات توندوتیژی دژی ژنان ئەوەی خستووەتەڕو، لەکاتی بوونی هەر حاڵەتێکی نەخوازراو، بەزوترین کات پەیوەندی بە هێڵی گەرمی ژمارە “119” بکەن، بە مەبەستی وەرگرتنی ڕاوێژی (یاسایی، دەرونی، کۆمەڵایەتی)، یاخود سەردانی بەڕێوەبەرایەتی و نوسینگەکانی بەرەنگاربوونەوەی توندووتیژی دژی ئافرەتان و خێزان بکەن.

,

,

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل