Shadow Shadow

هەولێر؛ کێشانی نێرگەلە لە باخچە و پارکەکاندا قەدەغەکرا و ڕێوشوێن گیراوەتەبەر

22:31 دوو شه‌ممه‌ 02 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

لەسەر داوای بەڕێوەبەرایەتی ئەندازە و پارکەکانی هەولێر، قائیمقامی هەولێر بڕیاریدا کێشانی نێرگەلە لە باخچە و پارکەکاندا قەدەغە بکرێت و لە هەڵمەتێکیشدا دەستیانگرت بەسەر زیاتر لە 100 نێرگەلەدا کە پابەندی بڕیارەکە نەبوون.

,

لە ڕاگەیەندراوێکدا قائیمقامییەتی قەزای ناوەندی هەولێر ڕایگەیاندووە: “قائیمقامی هەولیر بڕیاریداوە بەدەستپێکردنی هەڵمەتێک بۆ نەهێشتنی دیاردەی کێشان و بەکرێدانی نێرگەلە لەپاڕک و باخچەکان”.

,

ئاماژە بەوەشکراوە، لە یەکەم هەنگاوی هەڵمەتەکەیاندا، لەڕێگای بەشی پۆلیسی شارەوانی دەستیانگرتووە بەسەر زیاتر لە 100 نیرگەلەدا و لە زبڵخانەی کانی قرژاڵە لەناوینبردوون و هەڵمەتەکەش بەردەوام دەبێت.

,

قائیمقامییەتی هەولێر ڕاشیگەیاندووە، ئەو دیاردەیە بوەتەهۆی بێزارکردن و ناڕەزایی ئەو هاوڵاتیانەی سەردانی باخچە و پارکەکانیان دەکرد بۆ وەرزش و پشوودان، بەڵام لە ڕێگەی هەڵمەتەکەیانەوە تا ڕادەیەکی باش بنبڕکراوە و بەردەوامیش دەبن.

,

,

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل