fbpx
Shadow Shadow

هەولێر؛ لە ڕوداوێکی هاتووچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا و شەش کەسی دیکە برینداربوون

21:42 شه‌ممه‌ 19 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

لە ڕوداوێکی هاتوچۆدا لە هەولێر سێ ئۆتۆمبێل پێکیاندادا و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و شەش کەسی دیکە برینداربوون، وتەبێژی هاتووچۆی هەولێریش داوا لە شۆفێران دەکات، لە سەرەتای دەستپێکردنی باران باریندا بە وریاییەوە شۆفێری بکەن، چونکە ڕوی شەقامەکان لوس دەبێت.

.

لە ڕاگەیەندراوێکدا وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر ڕایگەیاند، ئەمڕۆ (شەممە)، لەسەر ڕێگای سەرەکی هەولێر- خەبات، ڕوداوێکی پێکدادان لەنێوان سێ ئۆتۆمبێلی جۆری ئۆپڵدا ڕویداوە و لە ئەنجامدا کەسێک گیانی لەدەستداوە و شەش کەسی دیکەش برینداربوون.

.

فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر ئاماژەی بەوەشکردووە، هۆکاری ڕوداوەکە خێرایی یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان بووە، كه‌ له هه‌ولێر به‌ره‌و‌ خه‌بات ڕۆشتووە و  ته‌ڕبوونی شه‌قامه‌كه‌ش به‌ئاوی یه‌كه‌مین بارانی پایزه‌وه‌ هۆكار بوون بۆ لە دەستدانی کۆنتڕۆڵی ئۆتۆمبێلەکە و چوونی بە سایدی بەرامبەری. لە ئەنجامدا خۆی کێشاوە بە ئۆپڵێکی دیکەدا و ‌له‌دوای ئەو پێكدادانه‌ش ئۆپڵێكی دیکە خۆی به‌هه‌ردوو ئۆتۆمبێلەکەدا کێشاوە.

.

فازڵ حاجی ڕێنمایی شۆفێرانیشی کردووە کە لەم چه‌ند ڕۆژه‌ی سەرەتای باران باریندا زیاتر هۆشیار و پابه‌ندی یاسا و ڕێنماییه‌كان بن و بە تیژڕەوی ئۆتۆمبێل لێ نەخوڕن، چونكه‌ ڕووی شه‌قامه‌كان له‌كاتی سەرەتای باران باریندا وه‌كو سابونیان لی دێت و به‌ ئاسانی ئۆتۆمبێله‌كان كۆنتڕۆڵیان لەدەست دەدەن.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل