Shadow Shadow

بزانە لە شەش مانگدا چەند ئۆتۆمبێل لە کامێرایان داوە؟

هەولێر؛ لە شەش مانگی ڕابردوودا 85 هاوڵاتی بە ڕووداوی هاتووچۆ گیانیانلەدەستداوە

08:47 هه‌ینی 05 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

بەپێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لە شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵدا 523 ڕوداوی هاتوچۆ رویانداوە و بەهۆیەوە 85 هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە و 535 کەسیش برینداربوون، هەروەها نزیکەی 150 هەزار سەرپێچی لە کامێراکانی هاتووچۆى هەولێر تۆمار کراون.

.

فازڵ حسێن، وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند: “لە ماوەى شەش مانگى ڕابردوودا 523 ڕوداوی هاتوچۆ رویانداوە، کە 86 ڕوداویان بەهۆی ماتۆڕسکیلەوە بوون، لە کۆی ڕوداوەکان 85 هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە و 535ی دیکەش برینداربوون”.

.

وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر وتیشی، لەو شەش مانگەدا نزیکەی 370 هەزار سەرپێچی تۆمارکراون کە 149 هەزار و 97 سەرپێچییان کامێراکانی هاتووچۆن و 202 هەزار و 682 سەرپێچیشیان جۆراوجۆرن، هەوروەها لەو ماوەیەدا 621 ئۆتۆمبێل و 191 ماتۆڕسکیل دەستیان بەسەردا گیراوە.

.

هەر بەپێی ئامارەکەى هاتووچۆى هەولێر، دوو هەزار و 260 شۆفێر سزای ماددیان بەسەردا سەپێنراوە، هەروەها هەزار و 895 شۆفێریش بەهۆی نەبوونى مۆڵەتى شۆفێرى و شێوازی مۆڵەتی گشتی و تایبەت و لێخوڕین بە سەرخۆشی و ساختەكاریی بەڵگەنامەكانی هاتوچۆ سزادراون.

.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل