fbpx
Shadow Shadow

هەولێر؛ بەهۆى ئەوەى بە زێراب ئاودراون 17 کێڵگەى سەوزەوات لەناوبران

09:07 هه‌ینی 20 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

پۆلیسی سەر بە شارەوانى هەولێر، هەستان بە لەناوبردنى 17 کێڵگەى سەوزەوات، هۆکارەکشیان بۆ ئەوەى گێڕاوەتەوە کە ئەو کێڵگانە بە ئاوى زێراب ئاودراون و لەسەر زەوى زیادەڕەو بوون.

,

له‌لایه‌ن هۆبه‌ى نه‌هێشتنى زیاده‌ڕه‌ویى شاره‌وانى شه‌شى هەولێر، به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ قایمقامیه‌تى قه‌زاى ناوه‌ندى شاره‌كه‌ و به‌شى پۆلیسى شاره‌وانى و فه‌رمانده‌ى هێزى زێره‌ڤانى، نزیكه‌ى 17 كێلگه‌ى كشتوكاڵى کە بەشێوەیەکى زیادەڕەوى لەشارى هەولێر دروستکرا بوون لابران.

,

هه‌واڵى چالاكیه‌كه‌ كه‌ له‌په‌یجى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى شاره‌وانى شه‌شى هه‌وڵیر بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش كراوه‌، هۆكارى لابردنى ئه‌و كێڵگه‌ كشتوكاڵییانه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌كى زیاده‌ڕه‌وى له‌سه‌ر ڕێگاى سه‌ره‌كى هه‌ولێر-موسڵ دروستكراون، به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ تێكه‌ڵى ئاوى پیسى زێڕاب بوه‌ و به‌شێوه‌یه‌كى نایاسایش ئاودانیان بۆ كراوه‌، به‌ وته‌ى شاره‌وانى شه‌ش، “خواردنى سەوزەکانى ئەو کێڵگانە مه‌ترسى بۆ سه‌ر ته‌ندروستى مرۆڤ هه‌یه‌”.

,

شاره‌وانى شه‌شى هه‌ولێر ئه‌وه‌شى ڕونكردووه‌ته‌وه‌، له‌درێژه‌ى هه‌ڵمه‌ته‌ هاوبه‌شه‌كه‌یاندا بۆ سه‌ر ئه‌و كێلگه‌ زیاده‌ڕوویانه‌ ده‌ستیانگرتووه‌ به‌سه‌ر چه‌ند كه‌لوپه‌لێكى ئاوداندا.

,

هەولێر؛ بەهۆى ئەوەى بە زێراب ئاودراون 17 کێڵگەى سەوزەوات لەناوبران  هەولێر؛ بەهۆى ئەوەى بە زێراب ئاودراون 17 کێڵگەى سەوزەوات لەناوبران هەولێر؛ بەهۆى ئەوەى بە زێراب ئاودراون 17 کێڵگەى سەوزەوات لەناوبران

هەولێر؛ بەهۆى ئەوەى بە زێراب ئاودراون 17 کێڵگەى سەوزەوات لەناوبران

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل