fbpx
Shadow Shadow

هەولێر؛ بۆ یەکەمجار جۆرێک هێلکەی قاچاغ دەستیبەسەردا گیرا

22:37 پێنج شه‌ممه‌ 23 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

،

قائیمقامییەتی هەولێر بڵاویکردەوە، دەستیان بەسەر سێ تۆن و 500 کیلۆ هێلکەی خراپدا گرتووە، کە ڕێکەوتی نۆ مانگی لێدراوە و بۆ یەکەمجارە هێلکەی لەو جۆرە دەستیبەسەردا بگیرێت.

،

لە ڕاگەیەندراوێکدا قائیمقامییەتی قەزای ناوەندی هەولێر ڕایگەیاند، سێ تەن و 500 کیلۆ هێلکەی قاچاخ لەلایەن بازگەی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی (سەلاحەددین-کۆڕێ) دەستی بەسەردا گیرا.

،

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو جۆرە هێلکەیە بە نایاسایی داخڵکراون، ڕێکەوتی نۆ مانگی لێدراوە و بەشێک لەو ھێلکەیە ھیچ ڕێکەوتێکی لەسەر نیە کە بەگوێرەی رێنماییەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ نابێت هێلکە ڕێکەوتی دەرچوون و بەسەرچوونی زیاتر لە 30 رۆژی لێبدرێت، کە بۆیەکەم جارە ئەو جۆرەهێلکەیە دەستی بەسەردا دەگیرێت.

،

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، ئەو هێلکەیەی دەستی بەسەرداگیرابوو گواسترایەوە بۆ زبلخانەی کانی قڕژاڵە بەشێوەیەکی زانستی و ژینگەیی لەناو بردرا و ڕێکاری یاسایی گیرایەبەر و ڕێکاری یاسایی بەرامبەر خاوەنەکەی دەکرێت.

هەولێر؛ بۆ یەکەمجار جۆرێک هێلکەی قاچاغ دەستیبەسەردا گیرا

هەولێر؛ بۆ یەکەمجار جۆرێک هێلکەی قاچاغ دەستیبەسەردا گیرا

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل