fbpx
Shadow Shadow

هەولێر؛ باندێکی بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر دەستگیرکران

11:41 دوو شه‌ممه‌ 02 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی باندێکی بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەری ڕاگەیاند، کە بازرگانیان بە “کریستاڵ و هێرۆیین”ەوە کردووە.

.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، تۆمەتبارەکان بە ناوی (د.ر.م)، تەمەن 20 ساڵ، (ر.ر.م.)، تەمەن 28 ساڵ، (ط.ر.ع.)، تەمەن 19 ساڵ و (هـ.ا.ا.)، تەمەن 38 ساڵ، دوای دەستگیر کردنیان دانیان ناوە بەتاوانەکەیاندا.

.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، لە کاتی دەستگیرکردنی ئەو کەسانە، تەواوی ئامرازەکانی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر و چەند چەقۆیەک و 11 مۆبایل و بڕێک پارەیان لابووە و دەستییان بەسەردا گیراوە.

.

پۆلیسی هەولێر ڕاشیگەیاندووە، پەڕاوی لێکۆڵینەوەى دۆسییەکە ڕێکخراوە و ڕەوانەی بەردەم دادوەر کرا، بڕیاریشدراوە بەبەند کردنی هەر چوار تۆمەتبار بە پێی ماددە 14ی ماددەی هۆشبەر.

هەولێر؛ باندێکی بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر دەستگیرکران هەولێر؛ باندێکی بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر دەستگیرکران

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل