Shadow Shadow

هەولێر؛ ئاگرێکی گەورە لە چەند کۆگایەک کەوتووەتەوە “زیانى گیانى نییە”

10:02 پێنج شه‌ممه‌ 29 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

ئاگرێکی گەورە لە چەند کۆگایەک لە هەولێر کەوتووەتەوە، تیمەکانی بەرگری شارستانی هەولێر لە هەوڵی کوژاندنەوەیدان، تا ئێستاش زیانى گیانى بەدواوە نەبووە.

,

بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممەوە لەناو شاری هەولێر چەند کۆگایەکی کەلوپەلی ناوماڵ و پێداویستی ئۆتۆمبێل ئاگری گرت، تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵەش ئاگرەکە بەردەوامە و تیمەکانى بەرگرى شارستانى لە هەوڵى کۆنترۆڵکردنیدان.

,

بەپێی زانیارییەکانی ناس کورد: “تائێستا هیچ زیانیکی گیانی لە ئەنجامى ئەو ئاگرە نەبووە، بەڵام سێ کۆگا بە تەواوی سوتاون زیانێکی زۆر ماددی لەو کۆگایانە کەوتووەتەوە”.

,

بەشێک لە شایەتحاڵەکان باسیان لەوە کردووە، هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە شۆرتی کارەبا بوە و سەرەتا یەکێک لە کۆگاکان سوتاوە و دواتر تەشەنەی کردووە بۆ دوکانەکانی دیکە.

,

لە ئێستاشدا تیمەکانی بەرگری شارستانی سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن و داوا لە هاوڵاتیان دەکەن، لە سنووری ئاگرەکە دووربکەونەوە بۆ ئەوەی هیچ کەسێک زیانی بەرنەکەوێت.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل