fbpx
Shadow Shadow

هەولێر؛سیستمێکی تازەی کامێرای چاودێری خێرایی دانرا ..سێ جۆر سەرپێچى تۆمار دەکات

19:03 پێنج شه‌ممه‌ 12 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

 

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر سیستمێکی نوێی کامێرای چاودێری خێرایی لە شەقامەکانی هەولێر دانا، کە لەیەککاتدا دەتوانێت سێ جۆری سەرپێچی تۆمار بکات.

.

فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردەوە :”ئەمرۆ بەشی کامێرای چاودێری هاتووچۆی هەولێر هەڵسان بە دانانی سیستمێکی تازەی کامێراکانی چاودێری کە لە یەککاتدا دەتوانێت سێ جۆری سەرپێچی تۆمار بکات”.

.

لەبارەى تۆمارکردنى سەرپێچییەکانیش، حاجى روونیکردەوە “یەکەمیان تۆمارکردنی سەرپێچی تیژڕەوییە بەر لە گەیشتن بە ترافیکلایت، دووەمیان تۆمارکردنی سەرپێچی لێدانە لە چرای سوری ترافیکلایت و سێیەمیان سەرپێچی تیژرۆیی و لێدانە لە چرای سوور بەیەکەوە”.

.

وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر، ئاماژەى بەوە کرد لەئێستادا وەکو تاقیکردنەوە، لە ترافیکی 40 مەتری بەردەم هۆلی سەعد عەبدوڵا دانراوە و لەکاتی سەرکەوتنی سیستمەکە لە شوێنەکانی دیکەش پەیڕەو دەکرێت.

.

فازڵ حاجی ئەوەشی خستەڕوو، دانانی ئەو سیستمە تازەیە کاریگەری زۆری دەبێت لە کەمکردنەوەی روداوەکانی تیژرەویکردن لەسەر ترافیک لایتەکان بۆ گەیشتن بەترافیک بەر لە سووربونی.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل