Shadow Shadow

هەواڵێکی ناخۆش بۆ کۆچبەرانی کورد لە یۆنان.. دیپۆرتکردنەوە خێرا دەبێت

16:32 یه‌ك شه‌ممه‌ 01 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

حکومەتى یۆنان تیمی پاسەوانی سنوری زیادکرد و پڕۆسەى ناردنەوەى کۆچبەرانیشی خێراتر کرد وەک هەنگاوێک بۆ کەمکردنەوەى شەپۆلی بەردەوامی کۆچبەران لە تورکیای دراوسێیەوە، هاوکات سەرجەم پەناخوازانیش لە دورگەکانەوە دەگوازێتەوە بۆسەر خاکی سەرەکی وڵات.

ڕۆژی پێنجشەممە، لەدوای گەیشتنی 10 بەلەمی کۆچبەران کە نزیکەى 600 کۆچبەریان هەڵگرتبوو بۆ ئاوەکانی یۆنان کە ئەوە یەکەم شەپۆلی گەورەی کۆچبەرانە لە سێ ساڵی ڕابردوودا، ئەنجومەنی کاروباری دەرەوە و بەرگریی حکومەت کۆبوونەوەیەکی لەناکاوی ئەنجام دا.

.

هاتنی ئەو ژمارە زۆرەى کۆچبەران باری سەرشانی حکومەتى یۆنان و کەمپەکانى دورگەکانى قورسترکردووە کە لەئێستادا دوو ئەوەندەى توانای خۆی کۆچبەری لەخۆگرتووە، کەمپی مۆریکا لە دورگەى لیسبۆس دۆخێکی زۆر خراپی هەیە بە شێوەیەک ڕێکخراوە مرۆییەکان بە کارەساتبار ناوی دەبەن، خەڵکێکى زۆری لەخۆی گرتووە و تێیدا نیشتەجێن.

.

حکومەتى یۆنان دەڵێت، “پەناخوازان لە دورگەکانەوە دەگوازرێنەوە بۆ خاکی سەرەکی یۆنان، چاودێری و پاسەوانی سنوری بە هاوکاری دەزگای پاسەوانی سنوریی یەکێتى ئەوروپا زیاد دەکرێت، هاوکات تیمەکانى پۆلیسیش زیاد دەکرێن بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی ئەو کۆچبەرانەى کە داواکاری مافی پەنابەرێتییان ڕەتکراوەتەوە.

هاوکات ماوەی پێشکەشکردنی مافی پەنابەرێتی کورتکراوەتەوە کە پێشتر چەند مانگێکی دەویست، قۆناغی دووەم لابراوە کە کۆچبەر لەکاتی ڕەتکردنەوەی داوەکەیدا دەیتوانی تانە بدات لە بڕیارە، بۆیە بەبێ وەرگرتنی تانە خێرا کۆچبەر دەنێردرێتەوە بۆ تورکیا یان وڵاتەکەى خۆی.

.

یۆنان یەکێک بوو لە دەروازەکانى کۆچبەران بۆ گەیشتن بە ئەوروپا، ساڵی 2015 نزیکەى یەک ملیۆن کۆچبەر و پەنابەر لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا لە شەڕ ڕایانکرد و خۆیان گەیاندە یۆنان و دواتر بەرەو وڵاتانی ئەوروپا.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل