fbpx
Shadow Shadow

"هەڵەكە لەلایەن كارمەندی ژمێریارییەوە كراوە"

هەواڵێكی ناس كورد بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی دێنێتە دەنگ

08:45 شه‌ممه‌ 06 نیسان 2019
article image

ناس كورد-

بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی لەبارەی هەواڵێكی ناس كورد روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و تیایدا رەتیدەكاتەوە گۆڕانكارییان لەپێدانی ژمارەی ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییەك كرابێت و داوا لەهاووڵاتییەكە دەكات یان سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكە بكات بۆ بەرچاوڕوونی زیاتر یان هەردوولایان رێگەی دادگا بگرنە بەر.

لەروونكردنەوەكەی عەمیدی مافناس فەرەیدون عومەر ئەحمەد بەڕێوەبەری هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی، كە وێنەیەكی تایبەت بۆ (كورد ناس ) نێردراوە، ئاماژە بەوە كراوە، بەدواداچوون بۆ كێشەی ئەو هاووڵاتییە كراوە و دەركەوتووە هەڵەیەك لەلایەن كارمەندی ژمێریاری بەڕێوەبەرایەتییەكەیان كراوە و “بەهۆی قەرەباڵغی و زۆری ئیشەوە” ژمارەكانی بەهەڵە تۆمار كردووە.

دوێنێ‌ (هەینی) هیوا سەلام مامۆستای زانكۆ بە ناس كورد-ی وت “لە بینای بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لەكاتێكدا سەرقاڵی وەرگرتنی تابلۆی ئۆتۆمبیڵەكەی دەبێت، بەڵام لە جێگەی تابلۆكەی خۆی تابلۆیەكی دیكەی دەدەنێ، هۆكارەكەشی بۆ جوانی ژمارەی تابلۆكەی دەگەڕێنێتەوە”.

بەڕێوەبەری هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی، لەبەشێكی تری روونكردنەوەكەیدا جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، ئەو پسوڵەیەی ئەو هاووڵاتییە وەك دۆكیۆمێنتی كۆمپیتەرەكەی ئەوان دایناوە ، هی كۆمپیوتەری دیاریكردنی ژمارەكان نییە بەڵكو ئەوە پسوڵەی كۆمپانیای سەربەخۆیە كە بۆ لێكردنەوەو پێوەكردنی تابلۆ پارە وەردەگرن.

جەختیش دەكاتەوە، لەناو فایلەكەی ئەو هاووڵاتییەدا پسوڵەی كۆمپیوتەری تیایە كە ژمارە276067 بۆ ئەو دیاری كراوە و لەسەر فۆڕمی پشكنین كە هاووڵاتییەكە لە بەردەم ئەفسەری تۆمار واژۆی كردوە و پسوڵەی كۆمپیوتەر و فۆڕمی پشكنینی ئۆتۆمبێلەكەش هەر بەو ژمارەیە تۆماركراوە و هەروەها بەوتەی بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی تەنانەت ساڵانەكەشی هەر بەو ژمارەیە تۆماركراوە.

ئەمە لەكاتێكدا هیوا سەلام ئاماژە بەوە دەكات، ژمارەی ئۆتۆمبێلەكەی ئەو 276076 بووە نەك 276067.

عەمید فەرەیدون عومەر ئاماژە بەوەش دەكات كە ژمارە (276076) شەش رۆژ لەپێش هاتنی ئەو هاووڵاتییە لەپڕۆسەیەكی ئاسایی وەرگرتنی ژمارەدا بۆ هاووڵاتییەكی تر بەناوی (ر.ع.م) دیاریكراوە.

لەكۆتایی روونكردنەوەكەدا بەڕێوەبەری هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی داوا لەو مامۆستایەی زانكۆ دەكات كە سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكە بكات بۆ بەدواداچوونی هەموو دۆسیە و بەڵگەنامەكانی پەیوەست بەو بابەتە و داواشیان لێدەكات كە ئەگەر ئەوە ناكەن ئەوا هەردوولایان رێگەی دادگا بگرنە بەر و بەمافی خۆشیان دەزانێت كە راستیەكانیان سەلماند لەبەرامبەر “بەدناوكردنی” بەڕێوەبەرایەتییەكەیان، داوای مافی خۆیان بكەن.

هەواڵێكی ناس كورد بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی دێنێتە دەنگ هەواڵێكی ناس كورد بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی دێنێتە دەنگ هەواڵێكی ناس كورد بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی دێنێتە دەنگ

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل