Shadow Shadow

محەمەد تۆفیق رەحیم لەو بارەیەوە دەڵێ چى و کاردانەوەى چى دەبێت؟

هەواڵى یەکلایکردنەوەى پۆستى جێگرى سەرۆکى هەرێم بۆ مستەفا سەید قادر لەئارادایە

17:55 پێنج شه‌ممه‌ 08 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

هەواڵى دیاریكردنی مستەفا سەید قادر بۆ پۆستی جێگری سەرۆكی هەرێم لەلایەن ڕێكخەری گشتی گۆڕانەوە  كە پشكی ئەو حزبەیە، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە و  محەمەد تۆفیق ڕەحیم رکابەرى مستەفا سەید قادر بۆ وەرگرتنى ئەو پۆستەش دەڵێت ” تائێستا هیچم پێ نەوتراوە”.

.

ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 8ی ئابی 2019) هەواڵى یەكلا كردنەوەی كاندیدی جێگری سەرۆكی هەرێم لەلایەن عومەر سەید عەلی، ڕێكخەری گشتی گۆڕان و بەرزكردنەوەی ناوەكەی بۆ سەرۆكی هەرێم بەمەبەستی بەرێكردنی مامەڵە یاساییەكانی، بڵاو كرایەوە.

.

ناس كورد  بۆ پشتڕاستكردنەوەی ئەو هەواڵە پەیوەندی كرد بەچەند بەرپرسێكی ئەو حزبەوە بەڵام بەردەستنەبوون.

.

محەمەد تۆفیق رەحیم، رکابەرى مستەفا سەید قادر ، بۆ وەرگرتنى پۆستى جێگرى سەرۆکى هەرێمى کوردستان بە ناس كوردی ڕاگەیاند”نازانم تا ئێستا دیار نیە و هیچ قسەیەكم لەو بارەوە پێنەوتراوە”.

.

وتیشى “لەحاڵەتی ڕەتكردنەوەشم بۆ ئەو پۆستە ئاسایی دەبێت و كاردانەوەشم نابێت وازناهێنم لە بزوتنەوەی گۆڕان بەڵام تا ئێستا هیچ بڕیارێكیش لەسەر ئەو پرسە  نەدراوە”.

.

هەفتەی ڕابردوو لەچاوپێكەوتنێكی ڕۆژنامەوانیدا، محەمەد تۆفیق ڕەحیم كەماوەیەك پێش ئێستا دەستلەكاركێشانەوەی خۆی لەپۆستی ئەندامێتی خانەی ڕاپەڕاندنی حزبەكەی ڕاگەیاند ئاشكرای كرد، ئەو تەنها كاندیدە كە بەفەرمی سیڤی بۆ پۆستی جێگری سەرۆكی هەرێم داوەتە حزبەكەی و چاوەڕوانی دەرئەنجامی بڕیاری ڕێكخەری گشتی گۆڕانیش لەو بارەیەوە دەكات.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل