fbpx
Shadow Shadow

هەواڵى ئازادکردنى کچە چالاکوانەکەى خۆپیشاندانەکانى بەغداد لەلایەن خانەوادەکەیەوە ڕەتکرایەوە

21:27 دوو شه‌ممه‌ 04 تشرینی دووه‌م 2019
article image

 

ناس کورد-

خانەوادەى سەبا مەهداوى کچە پزیشک و چالاکوانەکەى خۆپیشاندانەکانى بەغداد ڕەتیدەکەنەوە کچەکەیان ئازادکرابێت داواشدەکە، چارەنوسى ئاشکرابێت و ئازاد بکرێت.

,

پاش ئەوەی ئێوارەى ئەمڕۆ دەنگۆی ئازادکردنی سەبا مەهداوی، پزیشک و کچە چالاکوانی نێو خۆپیشاندانەکانی گۆڕەپانی تەحریر بڵاوبوەوە، یوسف مەهداوی برای کچە ڕفێندراوەکە ئەو هەواڵانەى ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند: “هیوادارم نەکەونە داوی پڕوپاگەندەی سوپای ئەلکترۆنییەوە و هاوکاریان نەبن، چونکە ئەوانە دەیانەوێت خەڵک چەواشە بکەن و پرسی ڕفاندنی سەبا بەلاڕێدا ببەن”.

,

ئەو برایەى سەبا ئەوەشى ڕاگەیاندووە: “هەواڵى ئازادکردنى سەبا دوورن لە ڕاستییەوە و هێوادارین ئازادبکرێت و چارەنوسی ئاشکرا بکرێت”.

,

سەبا مەهداوی، خەڵکی شاری بەغدادە، بۆ بەشداریکردن لە خۆپیشاندانەکانی عێراق ڕویکردە گۆرەپانی تەحریر، لەگەڵ هاوڕێکانی بوە ئەندامی تیمی  تیمارکردنی بریندارەکانی نێو خۆپیشاندانەکان، ڕۆژی شەممەی ڕابردوو، لەکاتی گەڕانەوەیدا بۆ ماڵەوە لە گەڕەکی بەیاع سەربە ناوچەی کەرخی شاری بەغداد لە لایەن گروپێکی نەناسراوەوە ڕفێندراوە، چالاکوانانی مەدەنی نێو خۆپیشاندانەکانیش پەنجەی تۆمەت بۆ گروپە چەکدارەکانی نزیک لە حکومەت درێژ دەکەن.

هەواڵى ئازادکردنى کچە چالاکوانەکەى خۆپیشاندانەکانى بەغداد لەلایەن خانەوادەکەیەوە ڕەتکرایەوە

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل