fbpx
Shadow Shadow

هەنگاو؛ ژمارەیەک خۆپیشاندەرى کورد بە تەقەى هێزە ئەمنییەکانى ئێران کوژران

17:16 دوو شه‌ممه‌ 18 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

رێکخراوى هەنگاو بۆ مافەکانى مرۆڤ راگەیەندراوێکى لەبارەى خۆپیشاندانەکانى شارى کرماشان لە رۆژهەڵاتى کوردستان بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژە بە کوژرانى لانیکەمى 15 خۆپیشاندەر دەکات بە تەقەى هێزە ئەمنییەکانى ئێران.

.

بەگوێرەى راگەیەندراوەکەى رێکخراوى هەنگاو، دوای سێ ڕۆژ لە دەستپێکردنی خۆپێشاندانی خەڵکی کرماشان، ناڕەزایەتی خەڵکی ئەو شارە  درێژەی هەیە.

.

ئاماژە بەوەش کراوە، بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی ڕۆژانی شەممە و یەکشەممەی ئەم هەفتەیە، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە چەندین شوێنی شاری کرماشان تەقەیان لە خۆپێشاندەران کردووە و لانیکەم 15 کەس گیانیان لە دەستداوە.

.

روونیشکراوەتەوە، سەرچاوەکانی هەنگاو لە شاری کرماشان ڕایانگەیاندووە کە لە گەڕەکی دەوڵەت ئاوا 5 کەس، لە گەڕەکی جافرئاوا 4 کەس و لە شەقامی خومەینی 6 کەس بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران گیانیان لەدەستداوە.

.

هەنگاو ئاماژە بەوە دەکات “هەتا ئیستا ناسنامەی دوو کەس لە کوژراوەکان بە ناوەکانی ”نادر بەیرانوەند“تەمەن 22 ساڵ  لە گەڕەکی جافرئاوا و ”ڕامین میرزایی“ تەمەن 22 ساڵ لە گەڕەکی دەوڵەت ئاوا بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە و دەوترێت کە دوو کەس لە کوژراوانى گەڕەکی دەوڵەتئاوا برا بوون”.

.

بەگوێرەى رێکخراوى هەنگاو “تەرمی ئەو کوژراوانە گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی ”ئیمام ڕەزا“ و ”تاڵە قامی“و تا ئێستا ڕادەستی بنەماڵەکانیان نەکراونەتەوە.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل