Shadow Shadow

هەندێک قوربانی ژینگە پیس و خەڵک نەخۆش دەخات.. “ئیسلام ئەمەى پێ قبوڵ نییە”

15:57 چوار شه‌ممه‌ 14 ئاب 2019
article image

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح

قوربانیکردن لە جەژنی قورباندا یەکێکە لە فەریزەکانى ئیسلام، بەپێی ئامارە نافەرمییەکان، تەنها لە سێ ڕۆژی جەژندا نزیکەى 30 هەزار سەر ئاژەڵ بە هەموو جۆرەکانییەوە لە هەرێمی کوردستان کراونەتە قوربانی.

سەرباری لایەنە باش و ئەرێنییەکانی قوربانیکردن، بەڵام دیاردەى سەربڕینی ئاژەڵەکان لە شوێنێ نەشیار و فڕێدانی پاشماوەکانیان خەڵکی نیگەران کردووە.

هەندێک قوربانی ژینگە پیس و خەڵک نەخۆش دەخات.. "ئیسلام ئەمەى پێ قبوڵ نییە"    لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، وێنەى چەند شوێنێک لە هەرێمی کوردستان بڵاوکراوەتەوە کە هاوڵاتیان پاشماوەى قوربانییەکانیان فڕێداوە و ژینگە و خاکی ناوچەکانیان تێکداوە کە نە ئاین و نە خەڵک و نە لایەنی پەیوەندیدار بەو کارە ڕازی نییە.

بۆ ڕێگریگرتن لەو بابەتە و پاراستنی ژینگەی شارەكان، لایەنە پەیوەندیدارەکان چەند ڕێکارێکیان گرتووەتەبەر و شوێنی تایبەتیان داناوە و یاسا و ڕێسای خۆی هەیە، بەڵام هێشتا هاوڵاتیان بە تەواوەتى پابەندی بڕیارە و ڕێکارەکان نابن.

گۆران قادر، سەرۆکی لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “ساڵانە و  بەهۆی پابەندنەبوونیان بە یاساکان، ژینگەی شارەكە پیس دەکرێت” بۆ ئەمساڵ شوێنی تایبەتمان دیاری كردووە بۆ فڕێدانی پاشماوەی قوربانیكردن.”

هەندێک قوربانی ژینگە پیس و خەڵک نەخۆش دەخات.. "ئیسلام ئەمەى پێ قبوڵ نییە"

وتیشی: “نابێت هەركەسێك و لە هەرشوێنێك بیەوێت فڕیی بدات، كە دواتر جگە لە پیسكردنی ژینگە كۆكردنەوەیشی زۆر قورس دەبێت”.

جەختی لەوەشکردەوە، “هۆشداریمان داوەتە هاوڵاتییان لە ڕێگای مزگەوتەکان و مامۆستایانی ئاینی، بەڵام سەرپێچییەکان لە هەڵکشاندابوو ئەوەش وایکرد ناچاربین پەنا بۆ بەکارهێنانی هێزی پۆلیس و ئاسایش ببەین.”

لەلایەکی دیکەوە، فەرمان خەلیل، بەڕێوەبەری شارەوانی و خزمەتگوزاری ژینگەی پارێزی پارێزگای هەولێر بە ناس کوردی  ڕاگەیاند: “پێشترهاوڵاتییانی شاری هەولێرمان ئاگادارکردوەتەوە کە دەبێت قوربانییەکانیان لە قەسابخانەکاندا سەربڕن یاخود لە سەڕبرخانەکانی شاری هەولێر، ئەگەر لە ماڵەوەش سەریانبڕی، دەبێت پاشماوەکان لە ناو زەرفێکی نایلۆن دابنین و بە دەستی خۆیان بیبەن بۆ کەمپی کۆمپانیایی خۆڵ وخاشک نەک لە گۆڕەپانەکاندا فڕێبدەن”.

فەرمان خەلیل وتیشی، “لە ئێستادا لەگەڵ هاوڵاتییان لە پێشبرکێداین، ئەوان پیسی دەکەن ئێمەش خاوێنی دەکەینەوە، تێمەکانمان لە هەڵمەتی خاوێنکردنی شوێنە جیاجیاکانی شاری هەوڵێر بەردەوامن.”

هەندێک قوربانی ژینگە پیس و خەڵک نەخۆش دەخات.. "ئیسلام ئەمەى پێ قبوڵ نییە"

لەم گەرمادا دووجار خراپترە

بە گوێرەی زانیارییە تەندروستییەکان، فڕێدانی پاشماوەی ئاژەڵی، وێڕایی پیسکردنی ژینگە، دەبێت هۆکاری تووشبونی مرۆڤ بە دەیان نەخۆشی ترسناک، بەتایبەتی کە پلەکانی گەرما لە هەڵکشاندابێت، بەپێى زانیارییە تەندروستییەکان، کەشوهەوای 42 پلەیی سەدی گونجاوترین پلەیی گەرمایە بۆ گەشەکردن و بڵاوبونەوەی دەیان جۆر مایکرۆبی زیانبەخش.

 

ئیسلام پێی ڕازییە؟

لەو بارەیەوە، مەلا عەبدوڵا هەڵەبجەیی، ئەندامی لیژنی باڵای فتوای هەرێمی کوردستان تایبەت بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “هەموو خێرێک مرۆڤ ئەنجامیبدات دەبێت تەقوای خوای لەگەڵدا بێت، دەبێت ئەو خێرە نەبێتە هۆکاری زیان گەیاندن بە خەڵک و بە ژینگە، دەبێت پڕ قازانج بێت بۆ کۆمەڵگا، بە پێچەوانەوە بە خێر هەژمارناکرێت”.

هەندێک قوربانی ژینگە پیس و خەڵک نەخۆش دەخات.. "ئیسلام ئەمەى پێ قبوڵ نییە"

“ئەوانەی  قوربانی دەکەن، خۆیان لە زیانگەیاندن بە کۆمەڵگا ناپارێزن، گوناح باردەبن و خێرەکەشیان بە کەمووکورتییەکی زۆرەوە دەچێتە حوزوری خۆای  گەورە” مەلاعەبدوڵڵا هەڵەبجەیی، ئەندامی لیژنەی باڵای فەتوای هەرێمی کوردستان وای وت.

جەختی لەوەشکردوە، دەبێت قوربانییەکان لەشوێنی شیاودا سەرببڕدرێت و پاشماوەکانیش لە سەر شەقامەکان فڕێندرێت، بۆ ئەوەی نەخۆشی بڵانەبێتەوە، باشتریش وایە قوربانییەکان لە قەسابخانەکاندا سەرببرێت نەک لەسەر شەقامەکان لە ناو کۆڵانەکاندا.

هەندێک قوربانی ژینگە پیس و خەڵک نەخۆش دەخات.. "ئیسلام ئەمەى پێ قبوڵ نییە"

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل