fbpx
Shadow Shadow

کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمانی هەرێم هۆشداری دەدات

هەندێک دەرمانی دابەزاندنی کێش “دەبنە هۆی شێرپەنجە و تێکچوونی باری دەرونی”

17:31 دوو شه‌ممه‌ 30 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمانی هەرێم هۆشداری دەداتە هاوڵاتیان لە بەکارهێنانى چەند جۆرە دەرمانێکی دابەزاندنی کێش چونکە “دەبنە هۆی توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە و تێکچوونی باری دەرونی و لاوازبوونی دڵ.”

.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمانی هەرێم ڕایگەیاند، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەرهەمێک بەناوی ئەدیۆس  Adiosبۆ دابەزاندنی کێشی لەش بانگەشەی سرووشتیبوونی بۆ دەکرێت و گوایە بەرهەمەکە لە ماوەی مانگێکدا 10 بۆ 15  کیلۆ لە کێشی لەش دادەبەزێنێت، بەڵام بە دڵنیاییەوە ئەو بەرهەمانە دەرمانی مەترسیدار و قەدەغەکراویان تێدایە.

.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەرهەمەکانی کێش دابەزاندن، دەرمانەکانی (فینفلۆڕامین و دێکسفینفلۆڕامین  Fenfluramine & Dexfenluramin) ) یان تێدایە، کە بەهۆی خراپی پڕۆفایلی سەلامەتییان کە دەبوونە هۆی تێکشکاندنی زمانەکانی دڵ لە ساڵی 1990 لە بازاڕی دەرمان کشێندرانەوە.

.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، ماددەی سیبوتڕامین یەکێکی دیکەیە لەو مادانەی لە دەرمانی دابەزاندنی کێشدا بەکاردەهێندرێت و دەبێتە هۆی نەخۆشییەکانی دڵ و تێکدانی باری دەروونیی بەکارهێنەر و لە ساڵی 2010ەوە قەدەغەکراوە.

.

هاوکات کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان هۆشداریداوە لە بوونی ماددەی فینۆڵفتالین لەو دەرمانانەدا، کە دەبێتەهۆی توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە و لە ساڵی 1997ەوە قەدەغەکراوە بۆ مرۆڤ بەکاربهێنرێت.

.
هەروەها ئاماژەی بە ناوی سێ بەرهەم کردووە کە  ئەو ماددە مەترسیدارانەیان تێدایە کە برتین لە باسچی Baschi، ئەیبی سلیم AB- SLIM، ئەدیۆس Adios.

.

کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان داواشی لە هاووڵاتیان کردووە خۆیان لە “کڕینی دەرمانی ساختە، قاچاخ و بێ ستیکەر بەدووربگرن، بەهیچ جۆرێک نەکەونە ژێر کاریگەریی ڕیکلام و بانگەشەکانی ناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ هەندێک بەرهەمی بەناو سروشتی،” بەڵکو لە دەرمانخانە تەنها ئەو دەرمان و بەرهەمە دەرمانسازییانە بکڕن کە ستیکەری دامەزراوەی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمانی لەسەرە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل