fbpx
Shadow Shadow

هەموو کاتژمێرێک 10 حاڵەتی جیابوونەوە لە عێراق تۆماردەکرێن

09:35 یه‌ك شه‌ممه‌ 22 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

ڕێژەى جیابوونەوەی هاوسەران لە عێراق لە هەڵکشانێکی “مەترسیداردایە” و بەپێی ئامارێک، لە هەر کاتژمێرێکدا 10 حاڵەتی جیابوونەوە تۆماردەکرێن، خراپی باری ئابوری و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش گرنگترین هۆکارەکانن.

.

ئامارەکە ڕوانگەی بەرگری لە ئازادییەکانی ژنانی عێراق ئاشکرایکردووە و دەڵێت، ڕێژەى حاڵەتەکان بەردەوام بە زیادبووندان، تەنها لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا نزیکەی 34 هەزار حاڵەتی جیابوونەوە لەلایەن داداگاکانی باری کەسێتی لە ناوچە جیاوازەکانى عێراق تۆمارکراون.

.

ڕوانگەی بەرگری لە ئازادییەکانی ژنانی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە کە “حاڵەتەکان زۆر مەترسیدارن و هەڕەشەیەکی گەورەشن لەسەر سیستمی خێزانی لە عێراقدا، چونکە بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو ڕێژەکە زۆر زیادیانکردووە.”

.

هاوکات بەپێی ئامارەکانی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراقیش، زۆربەی ئەو حاڵەتەکان لە نێوان  ئەو ژن و مێردانەدا بوون کە تەمەنیان لە نێوان 15 بۆ 35 ساڵدایە و دەکاتە نزیکەى 70%ی ڕێژەکە.

.

ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق دەشڵێت، “خراپی دۆخی سیاسی، خراپی باری ئابوری و بژێوی عێراقییەکان و خراپ بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان گرنگترین ئەو هۆکارانەن کە بوونەتە هەڵکشانی ڕێژەی تەلاق لە عێراقدا.”

.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەردەوامبوونی نەریتی بەشودانی کچانی تەمەن بچوک کە تائێستا باوە لە عێراق و تۆمارکردنی گرێبەستی هاوسەرگیری لە دەرەوەی دادگاکان هۆکاری دیکەن بۆ زیادبوونی حاڵەتەکان.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل