fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

هەموو شتێک لەبارەى کۆڕبەندى داڤۆس؛ شوێنى کۆکردنەوەى سەرۆکەکان

10:23 سێ شه‌ممه‌ 21 كانونی دووه‌م 2020
article image

 

ناس کورد-

کارەکانى کۆڕبەندى داڤۆسى 2020 لە سویسرا دەستیپێکرد، ئەو کۆڕبەندەى بەگرنگترین ڕوداوى ساڵانە دادەنرێت لە  جیهاندا و بە شوێنى کۆکردنەوەى سەرۆکەکان دادەنرێت، لەناویاندا ئەو سەرۆکانەى ناکۆکى لەنێوان وڵاتەکانیان هەیە.

.

کۆڕبەندەکە کە ئەمڕۆ (سێشەممە) دەستیپێکرد، چوار رۆژ بەردەوام دەبێت، بڕیاریشە رۆژى هەینى داهاتوو بەشداربووان سویسرا جێبهێڵن.

.

وەك ئاشكرایە پرسە ئابوورییەكان لە داڤۆس تاوتوێ دەكرێن، بەڵام لە ماوەی سێ دەیەی ڕابردوودا بەشداربووان لەبارەی كەشوهەوا و ژینگەش گفتوگۆیان كردووە.

.

هەموو ساڵێك بابەتی كۆبوونەوەكە دیاری دەكرێت، ئەمساڵیش لەبارەی “گەشەكردنی بەردەوام..لە پێناو نیشتیمانێكی یەكگرتوودا” کۆڕبەندەکە سازکراوە.

.

 

داڤۆس چییە؟

.

داڤۆس لە ڕاستیدا ناوی شارێكی بچوكی سویسرایە كە 11 هەزار كەس دانیشتوانەكەیەتی، ناوچەیەكی گەشتیاریی بەفراوییە لە چیاكانی ئەڵب، شارەكە بووەتە ناوێكی ناسراو لە جیهاندا بەهۆی ئەوەی هەموو ساڵێك كۆبوونەوەی ئابوری جیهانی لە خۆدەگرێت.

.

“داڤۆس” ساڵی 1971 بە هەوڵی زانای ئەڵمانی (كلاوس شواب)، بە پشتبەستن بە ڕێكخراوە ناحكومییەكان سەركەوتووبوو لە كۆكردنەوەی كۆمپانیاكان و چەند سەركردە و كەسایەتییەكی كاریگەر لە جیهاندا، لەسەر یەك مێزی گفتوگۆ.

هەموو شتێک لەبارەى کۆڕبەندى داڤۆس؛ شوێنى کۆکردنەوەى سەرۆکەکان

.

ئاڵنگارییەكان

.

چاودێران دەترسن لەوەی كۆبوونەوەكە ببێتە هۆی زیاتربوونی ناكۆییەكانی نێوان ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا و ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا، هەروەها نێوان بازرگانان و چالاكان.

.

پرسەكانی پەیوەست بە گۆڕانی كەشوهەوا و ژینگە، مەترسی لەسەر ناكۆكییەكانی نێوان ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و ئێران دروستدەكات، بەتایبەت دوای زۆربوونی ئاڵۆزییەكان له‌پاش كوژرانی قاسم سولەیمانی لەلایەن ئەمریكاوە.

.

لەگەڵ سەرۆكایەتیكردنی (هان جینغ) جێگری سەرۆكوەزیرانی چین، سەرنجەكان چڕدەكرێنەوە لەسەر ناكۆكی بازرگانی نێوان پەكین و واشنتن، وێڕای ئەوەی دوای دوو ساڵ ئاڵۆزیی نێوانیان، لەم هەفتەیەدا گەیشتنە ڕێككەوتن.

.

وەزیری دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا (ئۆرسولا ڤان دیر لاین) و ڕاوێژكاری ئەڵمانیا (ئەنجێلا مێركڵ) دیارترین دوو كەسایەتی یەكێتی ئەوروپان كە بەشدارن لە كۆبوونەوەكه‌ی داڤۆس، كە بوونیان لەوێ ناكۆكییەكانی نێوان ئەوروپا و ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لەبارەی دۆسیە سیاسییەکانەوە زیاتر نیشان دەدات.

هەموو شتێک لەبارەى کۆڕبەندى داڤۆس؛ شوێنى کۆکردنەوەى سەرۆکەکان

.

دیارترین بەشداربووەكان:

.

دیاترین ئەو سەرۆکانەى لە کۆڕبەندى ئەمساڵدا بەشدارن پێکهاتوون لە:

.

سان مارین سەرۆكوەزیرانی فینلەندا

.

دۆنالد ترەمپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا

.

غریتا سونبێرغ چالاك و داكۆكیكاری كەشوهەوا

.

ئورسولا فون دیر لاین وەزیری دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا

.

كریستین لاغارد سەرۆكی بانكی ناوەندی ئەوروپا

.

كریستینا جورجیڤا بەڕێوەبەری سندوقی دراوی نێودەوڵەتی

.

ستیڤن مونشن وەزیری خەزێنەی ئەمریكا

.

ئەنجێلا مێركل راوێژكاری ئەڵمانیا

هەموو شتێک لەبارەى کۆڕبەندى داڤۆس؛ شوێنى کۆکردنەوەى سەرۆکەکان

 

.

ئاشكرایە كە دیارترینیان دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمریكا دەبێت كە لەماوەی چەند رۆژی ڕابردوودا واژۆی لەسەر یەكەم ڕێككەوتنی نێوانیان لەگەڵ چین كردووە.

.

لەمساڵدا ترەمپ دەبێتە جێگەی سەرنجی ڕاگەیاندنە جیهانییەكان لە كۆبوونەوەكەدا، بە تایبەت بەهۆی ئاڵۆزییەكانی ئەم چەند هەفتەیەی پێشوو و قەیرانەكان لەگەڵ ئێراندا.

.

بەڵام ئێران ڕایگەیاندووە کە ئەمساڵ محەمەد جەواد زەریف، وەزیرى دەرەوەى ئەو وڵاتە بەشدارى لە کۆڕبەندەکەدا  ناکات، بەهۆى گۆڕانکاریی لە کارنامەى کۆڕبەندەکە بەشێوەیەکى کتوپڕ.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل