fbpx
Shadow Shadow

عەتا سەراوى زانیارى نوێ بۆ ناس کورد ئاشکرادەکات

هەموو شتێک لەبارەى پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەى عەتا سەراوى و مەلا کرێکار (تایبەت)

13:37 چوار شه‌ممه‌ 04 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

 

عەتا سەراوى پەیوەندییەکى تەلەفۆنى خۆى لەگەڵ مەلا کرێکار بڵاوکردەوە سەبارەت بە ڕووداوى خێڵى حه‌مه‌ و ته‌په‌كوڕه‌ و گرده‌ درۆزنه‌ى ناوچه‌ى هه‌ورامان، هۆکارەکەشى بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە کە هەندێک لایەن لە هەوڵدان بۆ گەڕاندنەوەى مەلا کرێکار بۆ هەرێمى کوردستان.

.

لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا کە ماوەکەى چوار خولەک و 20 چرکەیە، عەتا سەراوى پرسیار لەمەلا کرێکار دەکات لەبارەى بەرپرسیارێتى ئەو لە ڕووداوى خێڵى حەمە لە ساڵى 2001، لەکاتێکدا یەکێتى لەگەڵ ئەنسارولئیسلام بە سەرۆکایەتى مەلا کرێکار و جوندولئیسلام لەشەڕدا بوو.

.

عەتا سەراوى فەرماندەى سەربازى یەکێتى، کە هاوکات ئەندامى ئەنجومەنى ناوەندى ئەو حزبەیە، وەک خۆى باسیدەکات، برازایەکى مەلا کرێکار داوایلێکردووە لەگەڵ مەلا کرێکار قسە بکات، پاش ئاگادارکردنەوەى حزبەکەى و لایەنە ئەمنییەکان و لایەنى یاسایی، پەیوەندییەکەى ئەنجامداوە.

.

ناوەڕۆکى پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە

سه‌راوى هۆكارى هه‌ڵگیرساندنى شه‌ڕه‌كه‌ و کوژرانی پێشمه‌رگه‌كانى یه‌كێتى بۆ مه‌لا كرێكار ده‌گه‌ڕێنیته‌وه‌ به‌و پێیه‌ى ئه‌و ئه‌میرى ئەنسارولئیسلام بووە له‌و سه‌رده‌مه‌دا.

.

ساڵى 2001 له‌شه‌ڕى نێوان یه‌كێتى و جوندولئیسلامدا، زیاتر له‌ 50 پێشمه‌رگه‌ى یه‌كێتى به‌دیلگیران و دواتریش له‌لایه‌ن ئه‌و هێزه‌وە کوژران.

.

له ‌په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنیه‌كه‌دا مه‌لا كرێكار به‌رپرسیارێتى خۆى له‌و ڕوداوانه‌ ده‌گرێته‌ ئه‌ستۆ و هۆكاره‌كه‌شى بۆ هه‌ڵگیرساندنى شه‌ڕى ناوخۆى نێوان یه‌كێتى و ئه‌و هێزه‌ ئیسلامیانه‌ ده‌گه‌رێنێته‌وه‌ .

.

 

مێژووى پەیوەندییەکە

عه‌تا سه‌راوى به‌ ناس كوردى ڕاگه‌یاند، مێژووى په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنیه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ مه‌لا كرێكاردا بۆ 12ى ئایارى 2017 ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ “مه‌به‌ستیشم بۆ ئه‌وه‌ نه‌بووه‌ كه‌ له‌ تیرۆریستێكى وه‌كو مه‌لا كرێكار له‌به‌رامبه‌ر شه‌هیدكردنى كه‌سوكاره‌ پێشمه‌رگه‌كه‌مدا لێى خۆشببم، به‌ڵكو بۆ ته‌ئیكدكردنه‌وه‌ بووه‌ له‌و نامانه‌ى كه‌ له‌ڕێگه‌ى برازاكه‌یه‌وه‌ گه‌یشتووه‌ و بێ به‌رى خۆى پیشانده‌دات له‌و ڕوداوانه‌دا”.

.

وتیشى “برایەکم و چوار ئامۆزام له‌زۆربه‌ى شه‌ڕى فه‌رمانده‌ییه‌كان له‌گه‌ڵ جوندولئیسلام و ئه‌نسار ولئیسلام  شه‌هید بوون و زۆربه‌یان خزم و كه‌سوكارى نزیكم بوون”.

.

به‌رپرسه‌كه‌ى یه‌كێتى ده‌شڵێت “سكاڵامان له‌هه‌رێم و له‌هه‌ندێ وڵاتانى ئه‌وروپا و ناوچه‌كه‌ له‌سه‌ر مه‌لا كرێكار له‌دادگاكاندا تۆمار كردووه‌ سه‌ره‌تا له‌ڕێگه‌ى برازاكه‌یه‌وه‌ بێ به‌رى خۆى ڕاگەیاند له‌تاوانه‌كانى خیڵى حه‌مه‌ و ته‌په‌ كوڕه‌ و گرده‌ درۆزنه‌ كه‌چه‌ندین پێشمه‌رگه‌ى یه‌كێتى تێدا شه‌هید كراو كه‌سوكارى من بوون، به‌ڵام له‌په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنیه‌كه‌دا پێچه‌وانه‌ قسه‌ ده‌كات و حاشاى لێناكات”.

.

بۆچى سەراوى لەم کاتەدا بڵاویکردەوە؟

مه‌به‌ستى خستنه‌ ڕووى تاوانه‌كانى مه‌لا كرێكار له‌م كاتانه‌دا به‌لاى عه‌تا سه‌راوییه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه،‌ چه‌ند حزبێكى هه‌رێمى كوردستان به‌هاوبه‌شى سه‌رقاڵى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى مه‌لا كرێكارن بۆ هه‌رێمى كوردستان، سه‌راوى جه‌خت له‌دژایه‌تیكردنى ئه‌و هەوڵە ده‌كاته‌وه‌ و به‌توندیش ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌.

.

له‌په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا مه‌لا كرێكار هۆكارى ڕوداوه‌كه‌ى خێڵى حه‌مه‌ و ئه‌و ڕوداوانه‌ى ترى ناوچه‌كه‌ بۆ هه‌ڵگیرساندنى شه‌ڕى ناوخۆى نێوان یه‌كێتى و ئه‌و هێزانه‌ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ تیایدا به‌رگرى ئه‌وه‌ ده‌كات ئه‌و حزبانه‌ هه‌مویان تاوانبارى ئه‌و شه‌ڕه‌ن و چونكه‌ وه‌ك ئه‌و دەڵێت “شه‌ڕو هێرشى به‌ره‌ى بووه‌”. له‌كۆتایى په‌یوه‌ندیه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌شدا کرێکار بە عه‌تا سه‌راوى دەڵێت “تا قیامه‌ت له‌سه‌ر ئه‌و ڕوداوه‌ دوژمن به‌ له‌گه‌ڵم “.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل