fbpx
Shadow Shadow

هەموو دوو ڕۆژێک لە سلێمانی کەسێک بەهۆی ڕووداوەکانى هاتوچۆوە دەمرێت

12:14 یه‌ك شه‌ممه‌ 19 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

بەپێی ئامارەکانی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی، له ‌ساڵی 2019دا هەزار و 247  ڕووداوی هاتوچۆ تۆماركراون و بەهۆیەوە 190 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه، سێ هەزار و 735 کەسیش برینداربوون.

.

کاروان محەمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی به ڕادیۆی ‌ترافیك ئێف ئێمی ڕاگه‌یاند، “ساڵ پار بەهۆی ڕووداوەکانى هاتوچۆوە لە ‌پارێزگای سلێمانی و ده‌وروبه‌ری 190 کەس گیانیان لەدەستداوە”، واتە هەر دوو ڕۆژ جارێک کەسێک بەهۆی ڕووداوەکانەوە مردووە.

.

وتیشی: “له‌كۆی ئه‌و كه‌سانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ 141 كه‌سیان سه‌رنشین و 35 کەسیان پیاده‌ و چواردە كه‌سیشیان شۆفێر بوون”.

.

بەوتەی وته‌بێژی هاتوچۆی سلێمانی، هۆكاری سه‌ره‌كی ڕووداوه‌كان به ‌پله‌ی یه‌كه‌م تیژڕه‌وی و دووه‌م بێ ئاگایی شۆفێر و سێیه‌میش بەهۆی شۆفێریکردن لەژێر کاریگەری مادە کحولییەکاندا بووە.

.

له‌باره‌ی سه‌رپێچه‌كانیشه‌وه‌، كاروان محه‌مه‌د ئاشكرایكرد، تەنها لە ساڵی 2019دا 249 هه‌زار سه‌رپێچی له‌سنوری پارێزگای سلێمانی تۆماركراون.

.

بەراورد بە ساڵی 2018، لە ساڵی 2019دا ژمارەى بەرکەوتووانی ڕووداوەکانی هاتوچۆی لە پارێزگای سلێمانی کەمیکردووە بەوپێیەی لە ساڵی 2018دا، دوو هەزار و 500 کەس برینداربوون و 224 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل