fbpx
Shadow Shadow

سوپای ئەمریکا ئاگاداری پێشوەختەى هێرشەکە بووە

“هەماهەنگی لەنێوان تاران و واشتنتدا هەبووە بۆ هێرشەکە و سوپای ئەمریکا ئاگادار بووە”

12:58 چوار شه‌ممه‌ 08 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

ڕۆژنامەى ئیندیپێندنتی بەریتانی ڕایگەیاند، بەپێی چەند زانیارییەک لەماوەى دوو ڕۆژى ڕابردوودا چەند هەوڵێکى دیپلۆماتى بەنێوەندگیرى وڵاتانى ناوچەکە، ئێران و ئەمریکا گەیشتوونەتە ڕێککەوتنێک لەبارەى وەڵامی ئێران بۆ تۆڵەکردنی کوشتنى سولەیمانى، بەپێى ڕێککەوتنەکە، سەربازانى ئەمریکا زیانیان بەرناکەوێت و لاواز دەبێت.

.

هاوکات کەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمریکی ڕایگەیاند، سوپای ئەمریکا هۆشداری پێشوەختەى پێویستی هەبووە لەبارەى هێرشە موشەکییەکەى ئێران بۆسەر دوو بنکە سەربازییەکەى لە عێراق.

.

بەلاى چاودێرانیشەوە، ئێران واى پیشانداوە وەڵامەکەى توندە و تۆڵەی سولەیمانى کردووەتەوە و دەیەوێت شەقامى ئێرانیش بەوە ڕازى بکات.

.

جموجۆڵە دیبلۆماتییە خێراکان فریاکەوتن

سەرچاوەیەک بە ئیندیپێندنتی عەرەبى ڕاگەیاندووە، دوابەدواى کوشتنى قاسم سولەیمانى و ئەبومەهدى موهەندیس و سەرهەڵدانى گرژى زیاتر بەو هۆیەوە، بەپەلە هەوڵێکى چڕوپڕى دیبلۆماتی لە ناوچەکە دەستپێکرد بۆ ئەوەى بەر بە چەند ڕوداوێکى گەورەتر بگیردرێت و عێراقیش لەو هەوڵانەدا بەشداربووە، لە ئاکامدا بە ڕێککەوتنی نێوان واشنتۆن و تاران لەسەر کاردانەوەى ئێران لەسەر ڕوداوەکە کۆتایهات.

.

"هەماهەنگی لەنێوان تاران و واشتنتدا هەبووە بۆ هێرشەکە و سوپای ئەمریکا ئاگادار بووە"

بەگوێرەى ماڵپەڕە بەریتانییەکە، ناوەڕۆکى ڕێککەوتنەکەى نێوان ئێران و ئەمریکا ئەوە بوو چەند موشەکێکى دیارى کراو ئاڕاستەى ژمارەیەک لە بنکەى سەربازیی ئەمریکا لە عێراق بکرێت و گەرەنتى ئەوەش کراوە نەبێتە هۆى کوژرانى هیچ سەربازێکى ئەمریکا، ئەوەش کە بەرەبەیانى ئەمڕۆ ڕویدا جێبەجێکردنى ئەو ڕێککەوتنە بووە.

.

لاى خۆشیەوە، ئەحمەد مەلا تەڵاڵ، میدیاکارى دیارى عێراقى دەڵیت: “جموجۆڵە دیبلۆماتییەکان لە دوو ڕۆژى ڕابردوودا چڕوپڕ بوون بۆ ڕێکخستنى وەڵامدانەوەى ئێران و ڕەزامەندى ئەمریکا و هەردوولاش جەختیان لەسەر ئەوە کردووەتەوە ئامادەى گرژترکردنى بارودۆخەکە نین”.

.

موشەکە ئێرانییەکان بۆ سەر سێ بنکەى سەربازیی

.

سوپاى پاسدارانى ئێران چەند موشەکێکی ئاڕاستەى ژمارەیەک لە بنکەى سەربازیی عێراقى لە شارەکانى ئەنبار و بەغدا و هەولێر کرد کە سەربازانی ئەمریکیشیان تێدا جێگیرکراوە و بەگوێرەى سەرچاوەیەکى سەربازیش کە قسەى بۆ ئیندیپێندنت کردووە، هێرشەکە هیچ زیانێکى نەگەیاندووەتە سەربازانى ئەمریکا بەڵام چەند سەربازێکى عێراقى بەسوکى برینداربوون.

.

هەر بەگوێرەى زانیارییەکانى ئەو ماڵپەڕە، زۆربەى ئەو موشەکانى کە ئەمڕۆ ئاڕاستە کران ئامانجەکانى خۆیان نەپێکاوە و لە شوێنى تر کەوتوونەتە خوارەوە، سەرچاوەکى سەربازیی ئەمریکیش لە بەغدا ڕایگەیاندووە، ئەو موشەکانە کۆپیەکى نوێن لە موشەکى سکۆد کە پێشتر ڕوسیا بەکاریدەهێنا بەڵام ورد نیە لە پێکانى ئامانجەکانیدا.

"هەماهەنگی لەنێوان تاران و واشتنتدا هەبووە بۆ هێرشەکە و سوپای ئەمریکا ئاگادار بووە"

.

هێزەکانى ئەمریکا ئاگایان لە ڕوداوەکە بووە

.

کەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمریکی ڕایگەیاند، سوپای ئەمریکا هۆشداری پێشوەختەى پێویستی هەبووە لەبارەى هێرشە موشەکییەکەى ئێران بۆسەر دوو بنکە سەربازییەکەى لە عێراق.

.

کەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمریکی لە زاری بەرپرسێکی ئەمریکییەوە دەڵێت، هۆشدارییە پێشوەختەکەى سوپای ئەمریکا بەس بووە بۆ لێدانی زەنگی ئاگادارکردنەوە و دورخستنەوە سەربازەکان و ناردنیان بۆ ژێرزەمینەکان تاوەکو زیانیان پێ نەگات.”

.

هەردوای هێرشەکەى سوپای پاسدارانی بۆسەر بنکەى سەربازیی ئەمریکا لە هەولێر و ئەنبار، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا لە تویتێکیدا ڕایگەیاند، هەموو شتێک وەکو خۆیەتى.

.

وتیشی، “هەموو شتێک وەکو خۆیەتى، ئێران چەند موشەکێکى ئاڕاستەى دوو بنکەى سەربازى ئەمریکا کردووە لە عێراق، لە ئێستادا هەڵسەنگاندن بۆ زیانەکان دەکەین”.

.

ئاماژەى بەوەشکردووە، سوپایەکى زۆر بەهێز و باشیان هەیە لەسەر ئاستى جیهان بە جیاوازییەکى زۆر.

.

بەپێى سەرچاوەیەکى سەربازیی بنکەى عەین ئەسەدى ئەنبار بۆ ئیندیپێندنت، چەند کاتژمیرێک پێش ئەنجامدانى هێرشەکە چەند سەرباز و کەرەستەیەکى سەربازیی لەو بنکەیەوە بۆ ناوەوە گواستراونەتەوە  بۆ ئەوەى زیانى گیانى ڕوونەدات، ڕوداوەکەش بەڵگەیەکە لەسەر ئەوەى پێشتر ڕێککەوتن لەسەر ڕوداوەکە لەلایەن ئەو دوو وڵاتەوە هەبووە.

.

بەلاى چاودێرانى سیاسیشەوە، پەلەکردنى زەریف کە لە وتەکەیدا ڕایگەیاند ئەوە دوا وەڵامى تۆڵە کردنەوەى  کوشتنى قاسم سولەیمانیە، لە سودى ئەمریکیەکاندا بوو و سیناریۆکانى پشتەوەى ڕوداوەکەشى ئاشکرا نەکرد.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل