Shadow Shadow

لەبارەى بارودۆخى کەرکوکەوە داواى هەماهەنگى نێوان حکومەتى عێراق و هەرێم دەکرێت

18:02 یه‌ك شه‌ممه‌ 02 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد-

لە دانیشتنى ئەمڕۆى ئەنجومەنى ئاسایشى نیشتیمانى بە سەرۆکایەتى عادل عەبدولمەهدى بارودۆخى کەرکوک تاووتوێکرا و بڕیاردرا هەماهەنگى بکرێت لەنێوان هێزە عێراقییەکان و هێزەکانى ناوخۆى شارەکە و هەرێمى کوردستان.

.

بە ئامادەبوونى پارێزگارى کەرکوک و فەرماندەى ئۆپرسایۆنەکانى ئەو پارێزگایە، لە دانیشتنى ئەنجومەنى ئاسایشى نیشتیمانى عێراق باس لە بارودۆخى کەرکوک کرا، عادل عەبدولمەهدى، سەرۆکوەزیرانى عێراق ڕایگەیاند: “بارودۆخى ئەمنى پارێزگاى کەرکوک وێڕاى ئاڵۆزبوونى و دەستێوەردانى بەڵام کۆنتڕۆڵکراوە، وە باشترکردنى دۆخى ئەمنى ناوچەکە پێویستى بە هەماهەنگى تەواو هەیە لەنێوان هەموو پێکهاتەکانى پارێزگاکە بەبێ دوورخستنەوەى هیچ لایەنێک”.

.

سەرۆکوەزیرانى عێراق ئەوەشى ڕاگەیاندووە، پێویستە هێزە سەربازییەکانى و دامەزراوە ئەمنییەکانى پارێزگاکە بەکارى خۆیان هەڵسن و دووربکەونەوە لە لێدوانێک کە دژ بە جێگیربوونى بارودۆخى کەرکوک بێت، وتیشی، تاکە دوژمنێکى ناوچەکە داعشە و دەبێت بەردەوام بن لە ڕاوەدونانى پاشماوەکانى ئەو ڕێکخراوە.

 

.

“فرە ڕەنگى کەرکوک دەخوازێت کە هەماهەنگى تەواو لەنێوان حکومەتى ناوەندى و خۆجێی و حکومەتى هەرێم و هێزەکانیان هەبێت بۆ پاراستنى یەکڕیزى لەو پارێزگایە”، عادل عەبدولمەهدى واى وت.

.

ئاماژەى بەوەشکرد، تەقینەوەى ئەو بۆمبانەى ئەمدواییەى کەرکوک بەوجۆرە نەبووە کە گەورە کراوەتەوە و زیادەڕەوى لە باسکردنیا کراوە.

.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل