fbpx
Shadow Shadow

هەلی کار بە خانەنشینکردن ناڕەخسێت.. گۆڕینی سیستەم گونجاوترە

13:45 یه‌ك شه‌ممه‌ 24 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس بیروڕا – بڵێسە جەبار فەرمان

.

یاسای خانەنشینی لە پەرلەمانی عێراق ھەموارکرایەوە و ھەندێک بڕگەی ئاڵوگۆڕی بەسەردا ھات، لەم یاسایەدا ھاتووە کە تەمەنی خانەنشینی لە 63 ساڵەوە بۆ 60 ساڵ کەم بکرێتەوە، ئەو فەرمانبەرانەی 15 ساڵ خزمەتیان ھەیە ئەتوانن لە تەمەنی 45 ساڵییەوە خۆیان خانەنشین بکەن.

.
مەبەست و ناونیشان لە ھەموارکردنەوەی ئەم یاسایە ڕەخساندنی ھەلی کارە، گوایە بەم شێوەیە لە ساڵی 2020دا 202000 ھەلی کار دەڕەخسێت و لە ساڵی 2021دا 59000 هەلی کار دەڕەخسێنێت.

.
بێگومان دۆزینەوەی ھەلی کار ئەرکی حکومەتە و لەسەر ھەموومانە کە پرۆژە و بیرۆکەمان ھەبێت بۆ ئەو مەبەستە، بەڵام بە بروای من ئەمە شێوازێکی ھەڵەیە بۆ دۆزینەوەی ھەلی کار، ئەم بابەتە باش خوێندنەوەی بۆ نەکراوە و تەنھا بۆ ڕازیکردنی خۆپیشاندەران و دەنگە نارازیەکانە و لە ئایندەدا ئەم ھەموارکردنەوەیە گرفتی زۆر زیاتر بۆ حکومەت دروست دەکات.

.
لەبری ھەموارکردنی ئەم یاسایانە با بێین و سیستەم بگۆرین، با سیستێمی سۆشیاڵ و بیمەی کۆمەڵایەتی و تەندروستی بچەسپێنرێت.
با یەکسانی کۆمەڵایەتی پەیرەو بکرێت.

.
ھەندێک لە چین و توێژەکانی کۆمەڵگە موچەی جیا جیا وەرئەگرن، بۆ نمونە کەمئەندامان، شەھیدان، زیندانیانی سیاسی، بۆ ماوەیەکی کاتی ئەوانەی بێکارن وە ھەروەھا ئەوانەی بێسەرپەرشتیارن.

.
گەر بێت و ئەم موچانە ھەمووی بەشێوەیەکی یەکسان و بە سیستیمێکی باشتر یەکبخرێت و ھەروەھا کەمکردنەوەی موچەی پلەباڵاکان، بەو شیوەیە دەتوانرێت سیستەمی سۆشیاڵ پەیرەو بکرێت و ھەموو تاکێکی کۆمەڵگا موچەیەکی ھەبێت بۆ دابینکردنی بژێوی ژیانی.

.
ناکۆکم لەگەڵ ئەم ھەموارکردنەوەیە و ئەم جۆرە یاسای ڕازیکردنانە کە وەکو بەنجێکە بۆ ھەلومەرجی ھەنوکەیی نەک چارەسەری ڕیشەیی.

وشە كلیلەكان:

Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل